شاری جنێڤی سویسرا یەکەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ساز دەکات بەمەبەستی نێوەندگیریکردن لە ململانێکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ، ئازەربایجان ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕابەرانی کۆمەڵەی مینسکدا کۆدەبێتەوە کە هەریەک لە فەڕەنسا و ڕوسیا و ئەمەریکا لەخۆدەگرێت.
بەڵام ئەرمینیا بەدووریزانی لەم کۆبوونەوەیەدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجاندا کۆببێتەوە.
بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ نیوەی دانیشتوانی هەرێمەکە کە زۆرینەیان ئەرمەنین ئاوارەبوون.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن داوای کرد ئەم " کارەساتە " بوەستێنرێت کە لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی پێکدادانەکان کەم ببنەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا پوتن وتی " کارەساتێکی گەورەیە. خەڵک دەمرن. هیوادارین بەزووترین کات شەڕ و پێکدادانەکان بوەستن."
لەلایەکی دیکەوە ئازەربایجان ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی جیهۆن بێرمۆڤ سەردانی جنێڤ دەکات و لەگەڵ ڕابەرانی کۆمەڵەی مینسکدا کۆدەبێتەوە، کۆمەڵەکەش پێکهاتوون لە فەڕەنسا و ڕوسیا و ئەمەریکا و لە ساڵی نەوەدەکانەوە هەوڵدەدەن ئەم ململانێیەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا چارەسەر بکەن.
بەڵام ئەرمینیا بەدووریزانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی زەهراب مناتساکانیان لەگەڵ هاوتا ئازەربایجانیەکەیدا کۆببێتەوە و وتی " مەحاڵە دانوستان بکرێت و لە هەمان کاتیشدا ئەرکە سەربازییەکان بەردەوام بن."
سەرچاوە/ فرانس پرێس