ناسڕی ڕەزازی بۆچوونی خۆی لەسەر کێشە سیاسییەکانی کوردستان دەخاتە ڕوو

لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، هونەرمەندی ناسراوی کورد ناسڕی ڕەزازی، باس بەشێک لە کێشە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەکات و پێی وایە لەو نێوەندەدا، هونەر نەیتوانیوە ڕۆڵێکی شایستە ببینێت لە بەرجەستەکردنی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵک.

ڕەزازی بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد کە نەبوونی یاسا و ئازادی و دادپەروەری سێ کێشەی سەرەکین کە کوردستاندا و وا ئەکەن هیچ شتێک لە جێگەی خۆیاندا نەمێنن.

هەروەها ڕەخنەی لە دۆخی سیاسیی کوردستان گرت و وتی کە سەرەڕای ئەوەی هێزی نوێ هاتوونەتە نێو کایەی سیاسی و خەڵکیان فێرکردووە ڕەخنە بگرن و داوای مافی خۆیان بکەن، بەڵام دەسەڵات هەر لە لەدەستی دوو حزبدا ماوەتەوە.

لەبارەی بەرهەمی نوێیەوە، ناسڕی ڕەزازی وتی کە ئەلبومێکی نۆ تراکی تەواو کردووە، بەڵام بەهۆیی کێشەی داراییەوە نیازی نییە بڵاوی بکاتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ڕێباز مەجید