ستۆڵتبێرگ: ئۆکرانیا خۆی بڕیار دەدات کەی دۆخەکە گونجاوە بۆ گفتوگۆی ئاشتی

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت ئەوە پەیوەستە بە ئۆکرانیاوە بڕیار بدات کەی بارودۆخەکە گونجاوە بۆ بەشداریکردن لە هەر گفتوگۆیەکدا، هەروەها جەختی لە هەڵوێستی جێگیریی هاوپەیمانێتییەکە کردەوە.

ستۆڵتنبێرگ وتی " ئەوە ئۆکرانیاییەکانە، تەنها ئۆکرانیاییەکان، کە دەتوانن بڕیار بدەن کەی بارودۆخەکە ڕەخساوە بۆ گفتوگۆکان، لەسەر مێزی گفتوگۆش ئەوان بڕیار دەدەن چی شتێک چارەسەرێکی پەسەند کراوە."

لە کۆنفرانسێکدا لە شارۆچکەی ئارینداڵی نەرویج، ستۆڵتنبێرگ وتی ڕۆڵی ناتۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیایە.

لێدوانەکانی ستۆڵتنبێرگ دوای ئەوە دێت ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ستافی ستۆڵتنبێرگ لە ناتۆ، سێتیان جێنسن وتی ڕەنگە ئۆکرانیا لە کۆتاییدا وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە ، دەستبەرداری هەندێک لە ناوچەکانی بێت بۆ ڕووسیا. جێنسن دوابەدوای ئەو لێدوانانەی وتی پاشگەزبووەتەوە لەو قسانەی کردوویەتی.

ستۆڵتنبێرگ وتی " پەیامەکەی ئەو ( جێنسن ) و پەیامی سەرەکی من و پەیامی سەرەکی ناتۆش، ئەوەیە کە سیاسەتی ناتۆ نەگۆڕاوە. ئێمە پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز