30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای شه‌ڕی خۆێناوی شاری سنه که له نێوان هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له لایه‌ک و پارته‌کانی ئۆپۆزیسیونی کوردستانی ئێران رووی دا و له ئاکامی تۆپ و موشه‌ک بارانی هیزه‌کانی رژێمی ئێران بۆ سه‌ر شاره‌که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی بێ‌تاوان کوژران. پاش شه‌ڕی سنه، کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام به تاوانی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ پارته کوردیـیهکان چه‌ندین که‌سی له سێداره دا. یه‌کێک له‌و که‌سانه خاتوون شه‌هێن باوه‌فا بوو که وه‌ک به‌رپرسی به‌شی په‌ره‌ستاران له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌که خزمه‌تی ده‌کرد.
نه‌گین شیخ ئه‌لئیسلامی ڕۆژنامه‌نوس و چالاکی داکۆکی کردن له مافه‌کانی ژنان، به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت، شه‌هێن یه‌کێک له‌و ژنه بوێرانه بوو که نه‌ترسانه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی دوا که تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به جیهان بگه‌یه‌نن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.