پاش ڕووداوه‌کانی زاخۆ و دهۆک هه‌واڵێـک بڵاوبووه‌وه که‌وا نه‌جیب عه‌بدوڵڵا سه‌رۆکی گرووپی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌سـتگیرکراوه. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا سـازکردووه.
نه‌جیب عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت پاش ڕووداوه‌کان ئه‌وان وه‌ک سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو له ناوچه‌ی بادینان بڕیاریان داوه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبکه‌ن بۆ چۆنێتی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و ڕێنماییدان به دۆست و لایه‌نگرانیانی خۆیان خۆپـیشـاندان سـازنهکهن تاوه‌کو ڕه‌وشه‌که به سه‌لامه‌تی دهربازبـبێت. ده‌شڵێت به‌هۆی سووتاندنی مهڵبهندهکهیانهوه بڕیاریان داوه له ماڵه‌که‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌که سـازبکرێت.
نه‌جیب عه‌بدوڵڵا له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت له پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی 2 کاتژمێر هێزێـکی پـۆلیس گه‌یشـتوونه‌ته گه‌ڕه‌که‌که‌یان و چه‌ند که‌سێـکی به جلوبه‌رگی مهدهنیـیان له‌گه‌ڵدا بووه و له ده‌رگای ماڵه‌که‌یان داوه و به ڕێزه‌وه مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵدا کردوون و ده‌ڵێت ئه‌و و سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی عێراقـیان ده‌سـتگیر نه‌کردووه چونکه پارێزی پهرلهمانتاریـیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانی دیکه‌یان هه‌موو ده‌سـتگیرکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:04 خوله‌كه.