پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک ده‌بێت به‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نی

پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک ده‌بێت به‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نی

هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ میانه‌ی کشـانه‌وه‌یان له‌ عێراق ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شـکری ناو سـنووری شـاره‌وانی که‌رکوک کشـاونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌یان داوه‌ته‌ ده‌سـت فرقه‌ی دوازده‌ی سوپای عێراق و گوایه‌ ئه‌مه‌ش ململانه‌ی له‌ نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایشی که‌رکوک و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌ لایه‌که‌وه‌ و فرقه‌ی دوازده‌ش له‌ لایه‌که‌وه‌ سـاکردووه‌.

پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک ده‌بێت به‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نی

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت سـاڵه‌ ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئاسـمانی و زه‌مینیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌کارهێناره‌وه‌ و نزیکه‌ی 800 خه‌ڵـکی عێراقی تێدایه‌ که‌ له‌ هێزی ئاسـمانی عێراقی کارده‌که‌ن و زیاتر بۆ فێربوون و مه‌شق و به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی له‌وێن.

دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌شڵێت ئێمه‌ زانیاریمان هه‌بوو که‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فڕۆکه‌خانه‌که‌ ده‌دنه‌وه‌ به‌ هێزه‌کانی عێراق، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک پارێزگار داوامان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کرد داوابکرێت ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه‌ بکرێت به‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ تێکڕای ده‌نگ و به‌ هه‌موو پـێـکهاته‌کانه‌وه‌ کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوری په‌سه‌ندیان کرد و پاشـان داواکاریـیه‌کامان بۆ به‌غدا برد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی کۆبووینه‌وه‌ و مه‌سه‌له‌که‌مان باسکرد و ئه‌وان به‌بێ دوودڵی ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه‌.