نەتانیاهۆ: ئیسرائیل کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە ڕووخانی دەسەڵاتی فەلەستینی

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

کابینەی ئاسایشی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ بڕیاریدا ئیسرائیل کاربکات بۆ ڕێگریکردن لە ڕووخانی دەسەڵاتی فەلەستینی کە لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانی لێکراوە، بەڵام ئاماژەی بە هیچ هەنگاوێکی بەرجەستە نەدا بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە گروپە چەکدارییەکان لە کەناری ڕۆژئاوای زیاتر کردووە کە دەسەڵاتی فەڵەستینی لەوێ سەربەخۆییەکی سنوورداری هەیە.

ناجێگیرییەکان لاوازی دەسەڵاتی فەلەستینی دەرخستووە بەرامبەر سەدان چەکداری فەلەستینی و فراوانبوونی نیشتەجێیەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا.
ئۆفیسی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند ئاسایشی کابینەکەی سەرۆک وەزیر بڕیاری داوە کار بکات بۆ ڕێگریکردن لە ڕووخانی دەسەڵاتی فەلەستینی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە بە کۆی دەنگ نەبووە، حکومەتە هاوبەشەکەی نەتانیاهو پارتە توندڕەوە ڕاستڕەوەکانیش لە خۆدەگرێت کە دژی دەوڵەتێکی فەلەستینین.

لە بەیاننامەکەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیلدا هاتووە دەڵێت نەتانیاهو و وەزیری بەرگری ئیسرائیل " چەند هەنگاوێک دەگرنەبەر بۆ جێگیرکردنی دۆخی مەدەنی لە گۆڕەپانی فەلەستینییەکاندا." بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز