سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دەڵێت لە شارەکەدا شوێنی کۆچبەران نابێتەوە

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک ئێریک ئادەمز سەردانی شاری ئیل پاسۆی ویلایەتی تێکساس دەکات

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک سەردانی شاری ئێل پاسۆی سەر سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیکی کرد، ڕاشیگەیاند " لە نیویۆک شوێن نیە " بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە ڕەوانەی شارەکانی ئەمەریکا دەکرێن.

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک ئێریک ئادەمزی دیموکرات کە ڕەخنەی لە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گرتووە، دەڵێت " ئێستا کاتی ئەوەیە حکومەتی نیشتیمانی کاری خۆی بکات " سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەران لە سنووری باشووری ئەمەریکادا.

سەردانی سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک بۆ شارەکەی سنووری باشووری ئەمەریکا سەبارەت بە پرسی کۆچبەران سەردانێکی بێپێشینەیە.

ئەو ویلایەتانەی ئەمەریکا کە لەلایەن کۆمارییەکانەوە فەرمانڕەوایی دەکرێن، بە پاس کۆچبەرانییان ڕەوانەی باکووری ئەمەریکا کردووە، لەوانەش نیویۆرک و شارەکانی دیکە. ئەوەش قەیرانی نیشتەجێبوونی لە شاری نیویۆرک زیاتر کردووە و قەیرانی بێ ماڵ و حاڵی لە شارەکەدا خراپتر کردووە.

گەشتەکەی ئادەمز بۆ ئێل پاسۆ دوای ئەوە دێت کە وتی لێشاوی کۆچبەران بۆ ناو نیویۆک ڕەنگە زیانی 2 ملیار دۆلار لە شارەکە بدات، لە کاتێکدا کە شارەکە پێشتر ڕووبەڕووی کورتهێنان بۆتەوە لە بودجەدا.

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، فەرمانڕەوا کۆمارییەکانی فلۆریدا و تێکساس هەزاران کۆچبەرییان ڕەوانەی ئەو شارانە کردووە کە دیموکراتەکان بەڕێوەیان دەبەن، لەوانەش نیویۆرک و شیکاگۆ و واشنتنی پایتەخت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز