حه‌وتووی ڕابردوو، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ناتو پشتڕاستی پلانێکیان کرد که هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ئاستێکی دوور له شه‌ره‌وانی، پشتیوانی له ڕۆلێکی ئه‌فغانستان هه‌تا کوتایی 2014 ده‌که‌ن. وه‌زیری به‌رگری ئهمریکالیان په‌نێتا ده‌لیت هیچ به جێ هێشتنێکی ئه‌فغانستان له گۆڕێ دا نابیت له ده‌مێکدا ئه‌و وڵاته له به‌رامبه‌ر میلیتاکانی توندڕه‌و و که‌سانی تێڕۆریست هه‌روا له شه‌ڕ دایه.
په نیتا له سه‌ر پروگرامی دیس ویکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ی بی سی ئه‌مریکا دا دوا.
ره‌که‌به‌ری سه‌روک ئوباما که وی ده‌چێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سال له به‌رامبه‌ری دابیت، فه‌رمانداری پیشوو میت رامنی له پارتی کۆماره و ده‌ڵێت پلانه‌کانی بهڕیوهبهرایهتیکه ده‌که‌وێته نێو ده‌ستی شه‌ڕه‌وانانی تالیبان و بۆی هه‌یه زیان به ئه‌و ده‌سکه‌وتانه بگه‌یه‌نیت که له ڕێگای خه‌باتێکی سه‌ختی ده‌ساله دا وه‌ده‌ست هاتوون.