که‌سانی گه‌واه رۆژی دوشه‌مه ڕاپۆرتیان کرد حکومه تی سوریا ده‌ستی به تۆپبارانی سه‌رله نوێ له نێو و له ده‌رووبه‌ری شاری حومسدا کرد.
چالاکان کوتیان هێزه‌کانی ئاسایشیش گه‌ڕه‌که‌کانی شاری حه‌مه‌یان له یهکشهمهڕا هه‌تا زوویه‌کی دووشه‌مه له توڵه‌ی هێرشه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان بو سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی حکومه‌ت بومباران کرد. ئه‌وان کوتیان شه‌ڕه‌که سه‌ربازان، سه‌رهه‌ڵداوان و لانی که‌م 13 مه‌ده‌نی کوشتن. سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خؤ ژماره‌ی کوژراوانی پشتڕاست نه‌کردوه.
درێژه‌ی توند وتیژی له ده‌مێکدا دێت که نێردراوی ی‌و ئێن و کۆمکاری عه‌ره‌ب کوفی عه‌نان ده‌گاته دمێشقێ. به‌ڕێز عه‌نان به په‌یامنیرانی کوت ئه‌و به کوشتاری مه‌ده‌نێکان له شاری ئه‌ل حولادا سه‌رسام و حه‌په‌سا و داوای له ههردوولایهنان ده‌کات کۆتایی به کیشه‌که بهێنن.
سکرتێری پیشووی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیاره چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید موعه‌لێم بکه‌ویت بو ئه‌وه‌ی باسی به‌ره‌و خراپ ڕۆیشتنی ته‌قه‌وه‌ستاندن بکات که له12ی مانگی رابردووڕا ده‌ستی پێکردوه. چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت ئه‌و ئه‌مڕۆ سێشهمه چاوی به سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د بکه‌وێت.
چاودێران ڕاپۆرتی دیتنی 108 ته‌رمیان کرد که له‌نێویان دا 49 مندال و 34 ژنیان تێدا بوون.
حکومه‌تی سوریا حاشای له هه‌ر چه‌شنه نه‌خشێک له کوژرانی حولهدا کرد، به جێگای ئه‌وه لومه‌ی خسته سه‌ر گروپه‌کانی چه‌کداری تێڕۆریستی دمشق و ده‌ڵێت له پشتی سهرههلداویکی به‌رده‌وامن.
فواد ئهجهمهم کارناسی خورههلاتی ناوه‌راست ده‌ڵێت کوشتاری حوله نیشان ده‌دات سوریا بو نێو شه‌ڕێکی نێوخۆیی ده‌چیت له ئه‌و چه‌شنانه‌ی له لوبنان و عيڕاقدا دیتراون، که ئه‌مه‌یان له نیوان سونیکان و عه‌له‌وێکاندا ده‌بێت.
ئه‌ل عه‌جه‌می ده‌ڵێت ڕقێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر له نێوان به زۆرینه‌ی سونی سوریا و که‌مینه‌ی ئهلهوی له زیاد بوون دایه. ئه‌و کوتی کوشتاری حوله ده‌بێته خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له کیشه له سوریا دا.
له لایه‌کی تره‌وه به دوای وتووێژه‌کان له گه‌ل هاوتای بریتانیایی ، به‌ڕێز لاڤرۆڤ کوتی هه‌ر دووک سه‌رهه‌لداو و حکومه‌تی سوریا به‌رپرسیاری کوشاری زیاتر له 100 که‌س له حوله له روژی هه‌ینی دان.
ئه‌و به گرنگی نه‌گرت که گۆیا رووسیا پشیتوانیک بۆ سه‌رۆکی سوریا بوه.
ئه‌و کوتی که رووسیا ، به ته‌واوی بوی گرنگ نیه له سوریا کی له سه‌ر ده‌سه‌لاته.
به‌ڵام، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ویلیا‌م هاگ، ، له به‌ر کوژرانی خه‌ڵک له حوله تاوانی خسته سه‌ر حکومه‌تی سوریا.
به‌ریز لاڤرۆڤ ده‌لیت تاوانباری هیرشه‌کان ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی بێ لایه‌نانه مسۆگه‌ر بکرێت.