یونیسف واتا ڕێکخراوی دابینکردنی یارمه‌تی خوارده‌مه‌نی و ته‌ندروستی ته‌نگه‌تاوی به منداڵان سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌ربه‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ دوو نه‌خۆشی هه‌وکردنی سیپه‌لک و سگچوون له نێو مندالانی خوار ژیر ته‌مه‌ن پێنج ساڵی کردوه. راپۆرتێکی نوێی ئه‌و ئاژانسه‌ی ی‌و ئێن ده‌ڵێت ڕیگاکانی کاریگه‌رتریان بۆ پێشگیری و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و دوو نه‌خۆشیه وه‌ده‌ست هێناوه که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌توانن مردن له نێو منداڵان له ڕاده‌ی جیهانی دا که‌م بکه‌نه‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مرێکا ڤیدوشی سینها له ئه‌م باره‌یه‌وه زانیاری زیاتر دابین ده‌کات.
له گه‌ڵێک هه‌رێمه‌کانی خۆارووی بیابانی ئه‌فریکا و باشوری ئاسیا، هه‌وکردنی سیپه‌لک و سکچوون به‌یه‌که‌وه ده‌بنه هۆی یه‌ک له سێی ئه‌و منداڵانه‌ی ژێر ته‌مه‌ن پێنج ساڵی گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاڵی نیوبای له ڕێکخراوی یونیسف ده‌ڵیت هه‌ر دوو نه‌خۆشیه‌که پێشتر سه‌رنجی پێویستی له لایه‌ن گشتیه‌وه پێنه‌دراوه.
هاڵی: " له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه بکوژانی منداڵانن ئێمه به ڕێگایه‌کی جیدی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌که‌ین. گرینگه خاڵیکمان له بیردابیت، و ئه‌وێش به پێچه‌وانه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی تر، سکچوون و هه‌وکردنی سیپه‌لک گه‌لێک به گرفته ڕووبه‌ڕوویان بی."
ڕاپۆرتی یونیسف ئاماژه ده‌کات که ته‌نیا یه‌ک له سێی ئه‌و منداڵانه‌ی له به‌ر نه‌خۆشی هه‌وکردنی سیپه‌لک تاقیکاری پزشکیان له سه‌ر کراوه ئانتی بیوکیان پێده‌رێت. له ئاکامدا، ئه‌و نه‌خۆشیه له هه‌ر خۆله‌کێکدا منداڵیک له جیهان دا ده‌کوژێت.
دوکتور ئۆرین لێڤین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی ده‌رزی لێدانی نێونه‌ته‌وه‌یی له کالیجی ته‌ندروستی گشتی بلوم بێرگ له زانکۆی جان هاپکینسه. به پشتیوانی یونیسف، ئه‌و پێشه‌نگی هه‌ڵمه‌ته‌که بۆ ده‌رزی لێدانه، که ناوبراو ده‌ڵێت ده‌توانیت له وڵاتانی بهرهوڕسکانچووی جیهان له به‌رامبه‌ر هه‌وکردنی سیپه‌لک و سکچووندا پارێزگاری له منداڵان بکات.
ئۆرین:" بۆ ئێمه کاره‌که ئه‌وه ئێستا ده‌ستی پێکردوه و بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌وڵی داین مسۆگه‌ری بکه‌ین ئه‌وه‌یه که ده‌زری لێدان به زووترین کات بگاته ئه‌و مندالانه‌ی که پێویستیانه. ئێمه هیوادارین هه‌تا 2015 هه‌تا ده‌وری 50 میلیون منداڵ بکریت ده‌رزیان لێدرابێت."
کاربه‌ده‌ستانی یونیسف ده‌ڵین هه‌ڵمه‌ته‌که بۆیان وه‌ک ئاسته‌نگێک ده‌بێت.
هالی:" ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی جیدی سه‌ر له‌نوێ کار له سه‌ر هه‌وکردنی سیپه‌لک و سكچوون بکه‌ینه‌وه."
به پێی ڕاپۆرتی یونیسف، پێشگیری و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و دوو نه‌خۆشیه هه‌وڵی هاوبه‌شیان ده‌وێت: زیادکردنی دابه‌ش و بلاوکردنه‌وه‌ی ده‌رزیکان و ئانتی بیوتیکه‌کان، دڵگهرمیدانی دایکان شێری خۆیان به منداڵان بده‌ن، بهرفرهوانکردنهوهی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به ئاوی سالم بۆ خواردنه‌وه و دابین کردنی ئاوه‌ڕۆی سڵامه‌ت.