ئه‌مه‌ریکا گوشاری زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران

U.S. President Barack Obama hands off a teddy bear that was won at an arcade game he played alongside New Jersey Governor Chris Christie on the boardwalk, Point Pleasant, New Jersey, May 28, 2013.

ڕۆژی دووشه‌مه‌ ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌ هێندیک وڵاتی له‌ خستنه‌ سه‌ری گه‌مارۆی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانێ ده‌رهاویشتوه‌. ئه‌و ده‌رهاویشتنه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌گرنه‌وه‌ که‌ کڕینی نه‌وتی ئێرانیان تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو که‌م کردۆته‌وه‌. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ن ڕابینسن له‌ کوشکی سپیه‌وه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردوه‌.

له‌ لێدوانێکی به‌ نووسراوه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، خاتوون هیله‌ری کڵینتن هه‌ڵاوارتنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕوون کرده‌وه‌‌ که‌ ‌مه‌به‌ستی زیاردکردنی گوشار بو سه‌ر حکومه‌تی ئێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامده‌ری نیگه‌رانیه‌کانی جیهانی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامی ناوکیه‌که‌ی بێت.

ئه‌مه‌ریکا، یه‌کیه‌تی ئوروپا و وڵاتانی تر باوه‌ڕیان وایه‌ پڕۆگرامی ناوکی ئێران بۆ مه‌به‌سته‌کانی په‌ره‌پێدان به‌ چه‌کی ناوکیه‌. تاران ده‌ڵێت کرداره‌کانی بۆ مه‌به‌سته‌کانی ئاشتی خوازانه‌ی وه‌زی مه‌ده‌نی و پزشکین.

گروپی وڵاتانی پێنج له‌ گه‌ڵ یه‌ک - ئه‌مه‌ریکا، رووسیا، چین، بریتانیا، فه‌ڕانسه‌ و ئاڵمان – مه‌به‌ستیانه‌ حه‌وتووی دابێت له‌ موسکۆ وتوێژان له‌ گه‌ڵ ئیرانێ ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی دووشه‌مه‌، شه‌ش وڵاتان – هێندوستان، مالایسیا، کوریای باشور، سریلانکا وتورکیا – له‌ گه‌ڵ تایوان له‌ گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا ده‌رهاویشتراون له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی کرینی نه‌وتی خاویان له‌ ئیران به‌ ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو هێناوه‌ته‌وه‌ خوار.

ژاپۆن و وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئوروپا له‌ مانگی مارس هه‌ر ئه‌و شێوه‌ هه‌ڵاوارتنانه‌یان پێ گه‌یی، و بۆیه‌ گه‌ماروکانی ئه‌مریکا نایانگرێته‌وه‌ که‌ ده‌کرێت 28ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێبکات. له‌ ژێر قانونێکی پاره‌که‌ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا په‌سندی کرد، ئه‌و هه‌ڵاوارتنه‌ ماوه‌ی 180 ڕۆژان ده‌خایه‌نێت و ده‌کرێت نوێ بکرێته‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵاوارتنانه‌ به‌شێک له‌ " قوناخێکی سه‌قامگیر و شیوازانه‌" له‌ خستنی گه‌مارۆ بو سه‌ر که‌رتی دارایی ئێرانه‌، که‌ بانکی ناوه‌ندیشی ده‌گرێته‌وه‌.

قانونی ده‌سه‌ڵات پێدراو په‌سندکراوی کونگرێس داوا له‌ سه‌رۆک ئوباما ده‌کات هه‌ر شه‌ش مانگه‌ی له‌ سه‌ر چلۆنایه‌تی دابینکردنی نه‌وتی جیهانی که‌ به‌ هوی که‌م بوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌ ئێراندا کارتیکردنی ده‌بیت ڕاپۆرت بداته‌ قانوندانه‌ران.

سه‌رۆک ئۆباما دوو مه‌سه‌له‌ی‌ مسۆگه‌ر کردوه‌ که‌ بازاری جیهانی نه‌وتی بێجگه‌ له‌ ئێران به‌ڵکوو له‌ وڵاتانی تری جیهان دابین ده‌کات، ڕێگا بدات تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو نه‌وت و به‌رهه‌مه‌کان له‌ ئێرانێ نه‌کڕن و کاری کڕینیش‌ له‌ڕێگای دامه‌زراوه‌کانی دارایی بیانیشه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن. کاربه‌ده‌ستانی پله‌ به‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ڵێن به‌ هێزبوونی گه‌مارۆکان کارتێکردنی به‌رچاوی بۆ سه‌ر توانایی حکومه‌تی ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی داهات له‌ ڕێگای فرۆشی نه‌وته‌وه‌ هه‌بوه‌.

کاربه‌ده‌ستێک وته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تومی هێنایه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئیران له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو هه‌تا 700،000 بۆشکه‌ی که‌م کردوه‌- واتا له‌ 2.5 دوو میلیون و نیو بوشکه‌ له‌ ڕۆژدا بۆ 1.2 میلیۆنێک و دووسه‌د هه‌زار و 1.8 میلیونێک و هه‌شت سه‌د هه‌زار بۆشکه‌ دابه‌زیوه‌.

چین، که‌ هاوکاری کردنی له‌ گه‌ڵ گوشاری جیهانی بو سه‌ر ئێران گه‌لێک گرنگه‌، کڕینی نه‌وتی که‌م نه‌کردۆته‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستێکی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوتی وتووێژان له‌ گه‌ڵ چین درێژه‌ی هه‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌ "لایه‌نێکی گه‌ڵیک گرنگ" له‌ پڕۆسه‌ی وڵاتانی پێنج له‌ گه‌ڵ ئاڵمانێ زانی.

کاربه‌ده‌سته‌که‌ کوتی چین به‌ڵێنی داوه‌ کار بکات بو ئه‌وه‌ی پێشی ئێرانێ بگرترێت ده‌ستی به‌ چه‌کێکی ناوکی ڕانه‌گات. ئه‌مه‌ به‌ڵێنی چین بو ڕێبازی دوو لایه‌نه‌ی وتووێژ و گوشارهێنانیش ده‌گرێته‌وه‌.

کاربه‌ده‌سته‌که‌ی ئه‌مریکا کوتی ده‌بێته‌ " پێشوه‌ختێک" ڕاده‌رببڕێن داخوا وتووێژ له‌ گه‌ڵ چین به‌ کوێ ده‌گات. ئه‌مه‌ریکا " چینی له‌ ڕوانگه‌ و ته‌نگه‌تاوی" به‌نده‌کانی قانونی ئه‌مریکای ئاگادار کردۆته‌وه‌، و کاربه‌ده‌سته‌ باڵایه‌که‌ کوتی هه‌ر دوولایان له‌ " وتوویژێکی به‌ نێتی باش" دا دڕێژه‌ به‌ کار ده‌ده‌ن.

له‌ لێدوانی به‌ نووسراوه‌یدا خاتوون هیله‌ری که‌ هێندێک وڵاتانی له‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی گه‌مارۆیه‌ ده‌رهاویشت، کوتی ئه‌وان " په‌یامێکی لێبڕاوانه‌" بۆ ڕێبه‌رانی ئێران ده‌نێرن که‌ هه‌نگاوی به‌ کرده‌وه‌ هه‌ڵبێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ری نێگه‌رانێکانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێت، ده‌نا ڕووبه‌رووی دوورخستنه‌وه‌ی زیاتر و گوشار ده‌بێته‌‌وه‌.

خاتوون هیله‌ری به‌ جیدی داوای له‌ ئێرانێ کرد ده‌رفه‌تی وتووێژی حه‌وتووی دابێت له‌ موسکو له‌ گه‌ڵ وڵاتانی پێنج له‌ گه‌ڵ ئاڵمان به‌ کار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نیگه‌رانیکان ڕابگات و هه‌نگاویان بۆ هه‌ڵبێنێته‌وه‌.