کومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ده‌ڵێت تیمه‌کانی یارمه‌تیده‌ر ئاماده‌ی چولکردنی که‌سانی مه‌ده‌نیی گیرخواردوو و بریندار له ئاکامی شاری تووشی شهر بووی حومسن له ده‌مێکدا له توند و تیژی ڕۆژی چوارشه‌مه لانی که‌م 53 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
کومیته‌که کوتی هه‌ردووک لایه‌نان په‌سندی داوای کومیته‌که‌یان کرد بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ئاگربه‌ست بێت به جۆرێک گرووپه‌که بتوانێت مه‌سه‌له‌ی چۆلکردن به‌ڕێوه‌به‌رێت و ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌و که‌سانه ببه‌ن که نیازمه‌ندن. سه‌دان که‌س له ئاکامی شه‌ڕ له شاری به زۆرینه سونی دا ده‌ره‌تانی ده‌رچوونیان لێگیراوه.
تیمه‌کانی کومیته‌ی خاچی سور و لایه‌نی هاوکاری، مانگی سووری سوریا، ئاماده‌ن له به زووترین ئه‌گه‌ری گونجاو بچنه نێو شاری حۆمس، به‌ڵام وته‌بێژی کومیته‌که کوتی هه‌تا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه ناتوانن که‌س له شاره‌که ڕاگوێزن.
حومس بۆته ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی 15 مانگه له دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د و بوو به جێگای تیشک خستنه سه‌ری جێهان له مانگه‌کانی دوو و سێ دا، کاتێک ئوپوزسیۆن ئه‌و ناوچانه‌ی گرته ده‌ست که بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوان توانی له به‌رامبه‌ر بومباران و ته‌قه‌ی سێره‌گران دا خۆ ڕابگرێت، که سه‌دان که‌س تێیاندا کوژران.
چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ کوتیان توند وتیژی له وڵات له ڕۆژی چوارشه‌مه لانی که‌م 53 که‌سی کوشت. رامی ئه‌بدولڕه‌حمان، به‌رپرسی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا، به ده‌نگی ئه‌مریکای کوت ئه‌و ده‌ترسێت سوریا ببێته " سومالیای نوێ یان ئه‌فغانستانی نوێ."