ڕۆژی یەکشەممە دادگایەکی بەنگلادیش لە دۆسییەیەکی دزینی 2.3 ملیۆن دۆلاریدا مۆڵەتی پێدانی کەفالەتیدا بە براوەی خەڵاتی نۆبڵ محەمەد یونس.
یونس کە لە ساڵی 2006 دا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا لەسەر پێشەنگایەتییەوە لە پێدانی قەرزی بچووک بۆ یارمەتیدانی خەڵکی هەژار، پێشتر بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی کار سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، لەو دۆسییەیەشدا بە هەمان شێوە کەفالەتی پێدرا و تانەی لە سزاکەدا.
دادوەر میر ئەحمەد عەلی سەلام وتی دۆسییەی دزینەکە کارمەندانی سندووقی کۆمپانیای گرامین تێلیکۆمیش دەگرێتەوە کە خاوەنی لە سەدا 34.2 ی گەورەترین کۆمپانیای مۆبایلە لە وڵاتەکە، کۆمپانیای گرامینفۆن. گرامینفۆن لقێکی سەر بە کۆمپانیای زەبەلاحی تێلینۆری نەرویجییە.
سەلام وتی " تۆمەتەکان بریتین لە دزینی زیاتر لە 250 ملیۆن تاکا و پارە سپیکردنەوە. تۆمەتبارەکە لە بری ئەوەی پارە بدات بە کارمەندەکان پارەی داوە بە ڕابەرانی یەکێتی بازرگانی. بەو شێوەیە مافی ئاسایی کارمەندەکانییان پێشێلکردووە بۆ دەستکەوتنی پارەکانییان بە بە شێوەیەکی یاسایی بە دەستییان هێناوە."
یونس و حەوت تۆمەتباری دیکە ئامادەی دادگاییەکەی ڕۆژی یەکشەممە بوون، بەڵام شەش کەسی دیکەیان ئامادە نەبوون.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 170 ڕابەری جیهانی و براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ داوایان لە سەرۆک وەزیری بەنگلادیش شێخ هاسینا کرد ڕێکارە یاساییەکان دژی یونس هەڵبوەشێنێتەوە. لایەنگرانی یونس دەڵێن یونس بەهۆی پەیوەندییە خراپەیەکەوە لەگەڵ هاسینادا کراوەتە ئامانج. حکومەتیش ئەو بانگەشانەی ڕەت کردووەتەوە.