نێرگز محەمەدی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لە زیندانی ئێراندا مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنێت

نێرگز محەمەدی

کەمپینی داکۆکیکردن لە نێرگز محەمەدی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، محەمەدی لە زینداندی ئێراندا مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە، بەهۆی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەوەی لەگەڵ زیندانییەکانی تردا ڕێگری چارەسەری تەندروستیان لێکراوە و هەروەها بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی یاسای حیجابی زۆرە ملێی ژنان لە وڵاتەکەدا.

بڕیارەکەی محەمەدی تەمەن 51 ساڵ، فشارەکان لەسەر تیۆکراسی ئێران زیاتر دەکات لەسەر زیندانیکردنی، ئەمەش دوای ئەوەی مانگێک لەمەوبەر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا لەسەر چالاکییەکانی لە ماوەی چەندین ساڵدا، سەرەڕای هەڵمەتی دەیان ساڵەی حکومەتی ئێران بۆ سەرکوتکردنی.

هاوکات چالاکەوانێکی دیکەی زیندانیکراو، پارێزەر نەسرین ستودە، گوایە پێویستی بە چارەسەری تەندروستی هەیە و هێشتا وەرینەگرتوو، لە ماوەی ئامادەبوونیدا لە پرسەی کچێکی نەوجەوانی ئێرانیدا دەستگیرکرا، کچەکە لە ژێر هەلومەرجێکی گوماناویدا لە میترۆیەکی تاران لە هۆش خۆی چوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا، کچەکە لەو کاتەدا سەرپۆشی نەکردبوو.

کەمپینی داکۆکیکردن لە نێرگز محەمەدی دەڵێت، محەمەدی لە زیندانی ئەڤینەوە نامەیەکی ناردووە و " خێزانەکەی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی چەند کاتژمێرێک لەوەوبەر دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن." وتی محەمەدی و پارێزەرەکەی چەندین هەفتەیە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ دڵ و سییەکانی.

بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا محەمەدی توشی چی نەخۆشییەک بووە، بەڵام وتی هێڵکاری دڵی بۆ کراوە.

کەمپینەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمڕۆ نێرگز دەستیکرد بە مانگرتن لە خواردن، ناڕەزایی دژی دوو شت دەردەبڕێت: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بۆ دواخستن و پشتگوێ خستنی چاودێری تەندروستی بۆ زیندانییە نەخۆشەکان، ئەوەش بووەتە هۆی خراپبوونی ڕەوشی تەندروستی زیندانییان و ژیانییان. سیاسەتی ' مەرگ ' یان ' باڵاپۆشی زۆرەملێ ' بۆ ژنانی ئێرانی."

وتیشی " کۆماری ئیسلامی بەرپرسە لە هەر شتێک بەسەر نێرگزی ئازیزماندا ڕووبدات."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا