ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکووری کرد و نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی " ڕەفتارەکانی کۆریای باکوور بۆ ناوچەکە خراپە و هەڕەشەیە"
وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام بدات لەسەر داوای ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو تاقیکردنەوە موشەکیە بالیستیکیەی کە ڕۆژی یەکشەممە کۆریای باکوور ئەنجامیدا، لەساڵی 2006 دا بۆ یەکەمجار ئەنجوومەنی ئاسایش سزای خستە سەر کۆریای باکوور،
لەلای خۆشیانەوە کۆریای باکوور ڕایگەیاند تاقیکردنەوە موشەکییەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە بە مەودای ناوەند و دەکرێت ئێستا کاری زیاتری لەسەر بکەن بەشێوەیەکی فراوانتر، سەرەڕای ئەوەی کە کاربەدەستە ئەمەریکییەکان گومان لە پێشکەوتوویی موشەکەکە دەکەن.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز