سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه چۆته وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبسه‌نگێنیت داخوا هه‌ڵمه‌تی به‌ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له دژی ملیتانه‌کانی داعش کاریگه‌ره یان نا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشکی سپی لویس ڕامێرێز ڕاپۆرت ده‌کات.
سه‌ره‌رای هێرشه‌کانی له‌شکری به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام، ملیتانه‌کان له شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وان رۆژی چوارشه‌مه له کۆبانی پاشه‌کشه‌یان پێکرا، به‌ڵام هه‌روا هه‌ڕه‌شه له ئه‌و شاره‌ی سه‌ر سنوورییه‌ی تورکیا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش پرسیاران دێنێته پێشێ داخوا ستراتێژی سه‌رۆک ئۆباما بۆ لاواز کردن و له ناوبردنی یاخی بووان له ڕێگای به کارهێنانی هێرشه‌کانی ئاسمانیه‌وه کاریگه‌ره یان نا.
چوارشه‌مه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری کرد که پێشتر به ده‌گمه‌ن ئه‌و کاره‌ی کردووه، له ئه‌وێ به فه‌رمانده‌کانی پله‌به‌رزی کوت ئه‌و دڵنیایه ئه‌مه‌ریکا پێشکه‌وتن وده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌رۆک ئۆباما:
"هێرشه‌کانمان شان به شان هاوپه‌یمانه‌کانمان درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌وه وه‌ک کردارێکی سه‌خت ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا، ئه‌وه کارێک نیه که به شه‌وێک چاره‌سه‌ر بکرێت."
هێرشه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا توانیویه‌تی ڕێگای سڵامه‌ت بۆ په‌ناخوازانی گیرخواردوو ئاواڵا بکاته‌وه، دهوردهانی به‌نداوی مووسڵ له لایه‌ن داعشی تێک بشکێنێ، و هیرش بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌کانی نه‌وت ببات که سه‌رچاوه‌ی پوول بۆ ملیتانه‌کان بوونه.
به‌ڵام له ده‌مێکدا هێچ هاوپه‌یمانێک سه‌ربازی له گۆڕه‌پانی شه‌ره‌که دا نیه، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هێچ ئه‌گه‌رێکی ڕاسته‌قینه نابینن که توندهڕهوان بکوتن، ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته نێو شار‌و شاروچکه‌کان که گه‌لێک به گرفتی ده‌کات له ڕێگای ئاسمانی یه‌وه هێرشیان بکرێنه سه‌ر.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جان کربی له ئه‌نستیتۆتی بڕووکینگس له واشنگتن:
"هێرشه‌کانی ئاسمانی به ته‌نیا ناتوانن ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن، چاره‌سه‌ری ئه‌مه ناکات، واناکات شاری کۆبانی ڕزگار بکرێت. ئێمه ئه‌وه ده‌زانین و په‌یتا په‌یتا گوتوومانه."
له سه‌رانسه‌ری ماوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی داوه له‌شکر بۆ گوڕه‌پانی شه‌ڕ بۆ عێڕاق نه‌نێرێته‌وه. به‌جێگای ئه‌وه، ئه‌و ده‌ستووری به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوه سه‌ربازانی شه‌ره‌وانی وڵاتانی عه‌ڕه‌ب مه‌شق پێ بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پان شهر بکه‌ن.
پلانه‌که مه‌شق پێکردنی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی نه‌رم ڕێی سوریاش ده‌گرێته‌وه، پڕۆگرامێک که توێژێنه‌ر مایکل ئۆهانلن ده‌ڵێت پێویستی به بێرکردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
ئۆهانلن:
"ئه‌من ته‌نانه‌ت دڵنیا نیم که بتوانین بیری لێبکه‌ینه‌وه که به‌ره و کوێ ده‌چین، چونکه باشترین کار که تا ئێستا توانیومانه پلانێکی سه‌ر کاغه‌زه که 5،000 که‌سی میانه‌ڕه‌و مه‌شق پێبده‌ین، که ته‌نانه‌ت کاتێک مه‌شق پێکردنیش ته‌واو بوو، هێشتا کاره‌که ته‌واو نه‌بووبێت."
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی چوارشه‌مه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگری، سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵی دا سه‌باره‌ت به ئه‌وه زیاتر بزانی که له ئه‌م پله‌یه‌دا چ بژاره‌یه‌کی هه‌نه.