مەلا ئەیوب باس لە وتارەکەی سەرۆک ئۆباما دەکات ئەوەی لە مزگەوتی ڕەحمە پـێشکەشی کرد

مەلا ئەیوب مامۆستای پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عەزیز بۆسكانی لە شاری سلێمانی لەبارەی سەردانەكەی باراك ئۆباما بۆ مزگەوتی ڕەحمان دەڵێت ئەگەر ئەو وتانەی سەرۆك ئۆباما لەناو مزگەوتەكە پێشكەشی كردن نەچنە خانەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ئەوا ڕۆڵێكی باشی دەبێت لە ئاشتی سەرانسەری لە جیهاندا.

مەلا ئەیوب دەشڵێت"سیاسەتەكانی ئەمریكا لە سەردەمی سەرۆك ئۆبامادا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەرامبەر بە موسڵمانان"

تەئكیدیش دەكاتەوە"ئاینی ئیسلام ئاینی میانڕەوییە نەك ئاینی توند و تیژی"

ئەو مامۆستایەی ئاینی باس لەوە دەكات"ئەو قسەیە ڕاستە كە ئەمریكا شەڕی ئاینی ئیسلام و هەموو موسڵمانان ناكات و ئەمەش لەگەڵ سیاسەتی وڵاتێكی گەورەی وەك ئەمریكا یەكناگرێتەوە"

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ مامۆستا ئەیوب عەلی