ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به نیازه وه‌ڵامی پـرسیاره‌کانی به‌شـداربووانی تۆڕی کۆمه‌لایه‌تی سه‌ر ئنته‌رنێت ناسراو به تویته‌ر بداته‌وه.
کۆشـکی سپـی ده‌ڵێت بڕیاره ئه‌م دانیشـتنهی پـرسیار و وه‌ڵامه سه‌نگی بخاته سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و بواره‌کانی کار هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌شـداربووانی تویته‌ر هان درابوون پـرسیاره‌کانیان له شێوازی په‌یامی تویته‌ر ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک بکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی تویته‌ر ده‌ڵێت ئه‌و پـرسیارانه‌ی که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک ده‌کرێن له ڕێـگه‌ی ئاسـتی ده‌نگدانه‌وه‌یان له لایه‌ن به‌شـداربووانی تویته‌ره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بڕیاره سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ له به‌شی ناسراو به ئیست ڕوومی کۆشـکی سـپـیـیه‌وه وه‌ڵامی پـرسیاره‌کان بداته‌وه.
شایانی باسه تویته‌ری به‌ڕێز ئۆباما نزیکه‌ی 9 ملیۆن که‌سی به‌شـداربووی هه‌یه و هه‌نووکه له لایه‌ن کارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی سـاڵی 2012 وه به‌ڕیوه‌ده‌برێت.
پـێشـووتر له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا سه‌رۆک ئۆباما له ڕێـگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوکه‌وه به‌شـداری له دانیشـتنێـکی هاوشێوازدا کردبوو.