به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: هەوڵەکان بۆ بڕینی ڕێگەکانی کۆمەک بە داعش

هەتا دێت و داواکان بۆ بڕینی سەرچاوەکانی دارایی داعش زیاتر دەبن، ئەمەش پاش ئەوەی ئەم گروپە چەند هێرشێـکی خوێناوی لە دەرەوەی عێراق و سوریا ئەنجام دا.

دوابەدوای هێرشەکانی پاریس، فەڕەنسا و بەریتانیا زۆر زیاتر لە جاران کار بۆ بڕینی ئەو سەرچاوانە دەکەن. باشترین نمونە، هێزی ئاسمانی بەریتانیا بەرەبەیانی پـێنجشەممە پاش چەند کاژمێرێک لە وەرگرتنی ڕەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە سوریا کەوتە بۆردومانکردنی بیرە نەوتیـیەکانی ژێر دەستی داعش لە سوریا. فەڕەنساش پـێشـتر کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگری خۆی بۆ ئەم مەبەستە ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست کرد.

لەگەڵ ئەمانە ڕۆژانە فڕۆکەکانی ئەمەریکا بیرە نەوتیـیەکان و تانکەرەکانی هەڵگری نەوتی داعش دەکەنە ئامانج.

ڕووسیاش کە لە دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوەڵەتیـیە دەڵێت بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی سەدان تانکەری نەوتی داعشی تێـکشکاندووە. دەشڵێت ئەم نەوتەی داعش یەکەم کڕیاری تورکیایە. تورکیاش لای خۆیەوە زۆر بە توندی نکوڵی لەو ئیدیعایەی ڕووسیا دەکات، بەڵام پـرسیار ئەوەیە ئەو نەوتە بۆ کوێ دەڕوات؟

پاشان ئەگەر ئەم ئیدیعایەی ڕووسیا ڕاستبێت، چی وەها لە ئەمەریکا و زلهێزەکانی دیکەی وەکو فەڕەنسا و بەریتانیا دەکات لە ئاست ئەم کارەی تورکیا بێ دەنگ بن؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر لیسیتی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
ئەبو بەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق.
دکتۆر بایەزید حەسەن، ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان و هەروەها شارەزای بواری نەوت و گاز.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی هەلەو واشنتن