هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەڵێت بەهۆی هێرشە موشەکیـیەکەی سەر هەولێر کەسێکیان گیانی لەدەستداوە

گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش لە بارەی هێرشە موشەکیـیەکەی شەوی دووشەممەی سەر شاری هەولێر لە تویتەرەکەیەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت بەهۆی ئەو هێرشەوە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و 6 کەسی دیکەیان برینداربوون.

کۆلۆنێل وەین مارۆتۆ شەوی دووشەممە لەسەر تویتەرە فەرمیـیەکەی نووسیویەتی" بەپـێی ڕاپـۆرتە سەرەتایـیەکان ئاگری ناڕاستەوخۆ ئەمشەو بەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کەوتووە. کەسێکی بەڵێندەری سیڤیل کوژراوە و 5 بەڵێندەری دیکەی سیڤیل و سەربازێکی ئەمەریکایی برینداربوون. زانیاری زیاتر دواتر بڵاودەکرێنەوە."