ئوسامه‌ جه‌میل: سه‌ره‌تای گرفتی مالیکی و عه‌لاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2010 ی عێراق

ئوسامه‌ جه‌میل: سه‌ره‌تای گرفتی مالیکی و عه‌لاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2010 ی عێراق

ماوه‌یه‌که‌ ناکۆکی نێوان سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی و ئه‌یاد عه‌لاوی ڕێبه‌ری لیستی عێراقییه‌ توندتربوونه‌ و هه‌وڵ و کۆشش له‌ ئارادان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه‌.

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌ لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ناکۆکی نێوان مالیکی و عه‌لاوی چوار ساڵه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام پێشترێ به‌ شێوه‌یه‌کی سووکتربووه تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2010 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که‌ ئه‌یاد عه‌لاوی بو به‌ خاوه‌نی 91 کورسی و وای بۆچوو که‌وا خۆی حکومه‌ت پێكده‌هێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی سازی بکات به‌هۆی فشاری ده‌ره‌وه‌ و به‌شێک له‌ فشاری ناوخۆ و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان هه‌موویان بوون به‌یه‌ک و بوون بو خاوه‌ن 159 کورسی. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ست ده‌کات غه‌دری لێ کراوه‌. ئه‌و غه‌دره‌ به‌شێک له‌ ئه‌مه‌ریکا و له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت سعودیا و تورکیا و ئۆردنیش هه‌ستییان پێ کردووه‌ و بیریان له‌وه‌ کرده‌وه‌ پۆستێک بۆ ئه‌یاد عه‌لاوی دروست بکه‌ن که‌ له‌ئاستی پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو. ئینجا عه‌لاوی کرا به‌ سه‌روکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی بۆ ستراتیژی سیاسه‌ت . به‌ڵام تائێستا سستی ده‌کرێت، شته‌که‌ جێبه‌جی ناکرێت ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت چوونکه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ریبگرێت پیاوێکی به‌هێزه‌ و نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆک په‌رله‌مان ئه‌ندامن له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ و ئه‌یاد عه‌لاوی خۆی ده‌بێت به‌سه‌رۆک ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ واته‌ ئه‌وان خۆیان به‌ بجووکتر ده‌بینن له‌به‌رئه‌وه‌ ڕازی نابن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:57 خوله‌كه‌.