لێپـرسـراوان له پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی 2 هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی گومان‌لێـکراوی ئه‌مه‌ریکایی له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته کوژرانی به لای که‌م 12 چه‌کداری لێـکه‌وتۆته‌وه.
بهپـرسـانی سیخوڕی پاکسـتانی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 موشه‌ک داویه‌تی له خانوویه‌ک له نزیک گوندی داتا خێڵ له ناوچه‌ی خێڵه‌کی وه‌زیرسـتانی باکوری هاوسـنوری ئه‌فغانسـتان.
به چه‌ند کاتژمێرێک پاش ڕووداوه‌که لێـپـرسـراوانی پاکسـتانی هه‌واڵی دووه‌م هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیان بۆ سه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌کی دیکه له هه‌مان ناوچه ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌م هێرشـانه‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له‌و ده‌مه‌دایه گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئیسلام ئاباد و واشنتن له زیادبووندایه. به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا 21 هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌نجامدرابوون که به‌رزترین ژماره‌یه له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ئه‌نجامبدرێت.
پاکسـتان ڕێـگه‌ی سه‌ره‌کی گه‌یاندنی که‌لوپه‌ل و پـێداویسـتی بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان بهرپهست کرد وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی ئاشـکرای پاکسـتان بۆ به‌زاندنی سـنووری له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ناتۆ و هێرشکردنیان بۆ نێو خاکی پاکسـتان ئه‌وه‌ی پاکسـتان ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی تیادا کوژران.