سه‌رۆکی پاکسـتان عاسف عه‌لی زه‌رداری یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجام دا که له ئاکامی لافاوه‌کان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری لێـگیرا له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له میانه‌ی کارهسـاتهکهدا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به درێژایی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو بارانی به خوڕی وه‌رزی بوونه مایه‌ی لافاو و نوقومبوونی چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته له ژێر ئاودا و گیان له‌ده‌سـتدانی 1600 که‌س و زیان که‌وتن به نزیکه‌ی 14 ملیۆن که‌س له هه‌رێمه‌کانی په‌ختونخوا و پونجاب و سند. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کردووه 460 ملیۆن دۆلار کۆبکرێته‌وه بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌کی به په‌له بۆ لێقه‌وماوان، وه‌کو خۆراک و ده‌وار و ئاوی خاوێن.
به‌ڕێز زه‌رداری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به فڕۆکه گه‌یشـته شـاری سوککوری هه‌رێمی سندی باشوری وڵاته‌که و له‌وێ ناوچه زیان لێـکهوتووهکانی به‌سه‌ر کرده‌وه و له نزیکه‌وه چاودێری کاره‌کانی به‌هاناچوونی کرد. ئه‌م سه‌ردانه‌ی زه‌رداری پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه دێت که له گه‌شـتێـکی بۆ ئه‌وروپاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی قسه و باسێـکی زۆری لێـکه‌وته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتانیش یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌ردانی ناوچه لێقه‌وماوه‌کانی کرد، به‌ڵام ئه‌و ڕووی له ناوچه‌ی بلوچسـتانی باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که کرد. به‌ڕێز گه‌یلانی له‌وێ گوتی حکومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێـکی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه کۆمه‌که پـێویسـتهکان بگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دوو هه‌لیکۆپـته‌ری ئه‌مه‌ریکایی له کۆی 19 هه‌لیکۆپته‌ر له‌سه‌ر که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵـگری پێلیلیۆ له ده‌ریاری عه‌ره‌به‌وه گه‌یشـتنه پاکسـتان. بڕیاره ئه‌م فڕۆکانه به‌شـداری له هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن بکه‌ن و شوێنی ئه‌و شه‌ش فڕۆکه جه‌نگیـیه‌ی ئه‌مه‌ریکا بگه‌رنه‌وه که له ئه‌فغانسـتانه‌وه بۆ هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری هاتوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆبه‌رت گه‌یتس فه‌رمانی دا ئه‌و 19 هه‌لیکۆپته‌ره ڕه‌وانه‌ی پاکسـتان بکرێن. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ده‌ڵێت له 5 ی مانگی هه‌شته‌وه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 3 هه‌زار که‌سی ڕزگارکردووه و 146 ته‌ن کۆمه‌کی گواسـتۆته‌وه.