هێزی دەریایی پاکستان میوانداری 50 وڵات دەکات بۆ مەشقی دەریایی

هێزی دەریایی پاکستان دەڵێت میوانداری 50 وڵات دەکات بۆ ئەنجامدانی مەشقێکی ئاسایی دەریایی کە بەردەوام دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و کەشتی و فڕۆکە و هێزی تایبەت تیایدا بەشداری دەکەن، مەشقەکەش لە 10 ی مانگی دووەوە دەستپێدەکات و لە 14 ی هەمان مانگدا کۆتایی دێت.

فەرماندەی کەشتیگەلی پاکستان ئەدمیڕاڵ ئۆڤایس ئەحمەد بیلگرامی باسی لە گرنگی مەشقەکان کرد لە نێوەندی کارە چەتەیی و تیرۆرییەکان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک و گۆڕانی کەش و هەواوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز