دوو منداڵی فەڵەستینی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئێسرائیلەوە کوژران.
سەرچاوەیەکی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند کچێکی 6 ساڵان کە لە ئەنجامی هێرشەکانەوە بریندار بووبو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری غەزە گیانی لە دەستدا.
بە پێ سەرچاوەکە پێشتریش و دوا به دوای هێرشهکه، برا تەمەن 10 ساڵهکی ئەو کچە بە دەستی هێزەکانی ئێسرائیل کوژرا بوو. رێو و رهسمی بە خاکسپاردنی قوربانییەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بەشداری سەدان خەڵکی خەمبار و تووڕە بە ڕێوە چوو.
برایەکی تەمەن 13 ساڵی قوربانییەکانیش بریندار بووە. هێرشە ئاسمانییەکەی ئێسرائیل لە دڕەنگانێکی شەودا ڕووی داوە.
سوپای ئێسرائیل ڕایگەیاندوە کە هێرشەکانیان لە وەڵامی چوار موشەکی هێزەکانی حەماسدا ئەنجام داوە و تێدا چوار بنکەی سەربازی حەماسیان کردوەتە ئامانج.
هێرشە موشەکییەکانی حەماس هیچ زیانێکی بۆ سەر ئێسرائیل لێنەکەوتوەتەوە. یەکێک لە بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس، ئێسماعیل ڕزوان وتی : هێرشەکانی ئیسرائیل زیاد کردنی تەنگژە و ئاڵوزییە و بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو ڕووداوانە و دەرەنجامەکانی لە ئەستۆی ئیسرایلدایە.
لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 170 هاوڵاتی فەڵەستینی بە دەستی سەربازانی سوپای ئیسرائیل کوژراون. لە شەڕ و ئاڵوزیانەدا نزیکەی لایەنی کەم 26 ئیسرائیلیش کوژراون.