
پانۆراما: کوشتاری کورده‌کان له تورکیادا
فڕۆکه‌کانی تورکیا له ناوچه‌ی شرنا‌خ ی باشوری ڕۆژهه‌لاتی تورکیادا زیاتر له 30 که‌سی کورد ده‌کوژن، پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت زانیاری هه‌ڵه وه‌رگیراوه که گوایه ئه‌و که‌سانه گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که بوون.
قوربانیانی ئه‌و کوشتاره هه‌ر هه‌موویان خه‌ڵکی گوندێکی ئه‌و ناوچه‌یه بوون و بۆ دابینکردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان خه‌ریکی قاچاغچێتی هێنانی جگه‌ره بوون له کوردستانی عێراقه‌وه بۆ ناو تورکیا.
ناوچه کورد نشینه‌که‌ی تورکیا له بارێکی سه‌ختی ئابوریدایه و کێشه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری له‌و ناوچه‌یه‌ی وڵاته‌که‌دا به ئاشکرایی دیاره ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تری تورکیادا.
ڕۆژنامه‌وان ئێلنور چه‌ڤیک: ئه‌وه‌ی ڕوویدا هه‌ر هه‌ڵه نه‌بووه به ته‌نیا به‌ڵکو شه‌رمه‌زاریه‌کی زۆر زۆر گه‌وره‌یه و پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له‌و ڕووداوه بدرێنه دادگا.
عادل کورت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی پارتی ئاشتی و دیموکراسی: له‌و بڕوایه‌دانیم کوژرانی کورده‌کان به هه‌ڵه کرابێت و به دووری نازانم به‌رنامه ڕێژی بۆ کرابێت.
به‌ختیار دۆغان، ئه‌ندامی به‌شی میدیا (هه‌په‌که) : ئه‌وه‌ی ڕوویدا ناچێته خانه‌ی هه‌ڵه‌وه و به هاوکاری نێوان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په) و له‌شکر کراوه.
ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی: له ئێستادا کارکردنی لایه‌نه کوردیه‌کانی تورکیا گرنگه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد و ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر چۆنیه‌تی ئاڕاسته‌کردن.
ڕۆژنامه‌وان چیمه‌ن ساڵح: هه‌موو ڕووداوه‌کان تاڵن، له هه‌مووی تاڵتر ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی هه‌ژار و گوند نشین زیانلێکه‌وتوانی پله یه‌کن.

پانۆراما: کوشتاری کورده‌کان له تورکیادا
کورده‌کان له تورکیادا ده‌ڵێن، به‌ڵێ له ئانکه‌ره باس له پڕۆژه‌ی کرانه‌وه و دیموکراتیزه‌کردن ده‌کرێت و به‌شێکی په‌یوه‌سته به هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد. به‌ڵام ده‌شڵێن هیچ میکانیزمێک بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ریه دانه‌نراوه و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له تێرۆریزم هه‌نگاوی یه‌که‌می چاره‌سه‌رکردنه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:06 خوله‌که.