
پانۆراما: په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا، تورکیا و عێراق که‌وتونه‌ته یه‌ک گوناهبارکردن به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا کێشاوه.
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان قه‌یرانی سیاسی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناکۆکی ئاینزایی نێوان عێراقیه‌کان ، به تایبه‌تیش شیعه و سوننه‌کان.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا له زاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیاوه ده‌ڵێت گوتوویه‌تی ئانکه‌ره بێده‌نگ نابێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراق پشتیوانی له قه‌یرانی تایفه‌یی بکات.
تورکیا ده‌توانێت چی بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی عێراق؟
بێده‌نگ نه‌بوونی تورکیا له‌و قه‌یرانه‌ی عێراق له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
هاوکات گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقی به تایبه‌تیش شیعه‌کان زۆر به توندی وه‌ڵامی ئانکهرهیان داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی تورکیا هاندانی تایفه‌ییه و دهستێوهردانیشه له کاروباری ناوخۆیی عێراقدا.
نه هه‌ر ئه‌وه‌نده ، به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ئاگاهی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر بێتوو ئانکه‌ره به‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی خۆیدا نه‌چێته‌وه ئه‌وا ده‌شێت زیانی ئابوری بکات، وه ده‌ڵێن به‌شێک له ئابوری تورکیا که‌وتۆته سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که له عێراقدا کارداری ده‌که‌ن ، بۆیه وه‌ک جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ئه‌و پێداچونه‌وه‌یه گرنگه تا ئانکه‌ره بتوانێت درێژه بدات به به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانی خۆی له عێراقدا.
ئایا تورکیا ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له عێراقدا هه‌یه، که ببێته مایه‌ی پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌کانیدا له عێراقدا؟
کام په‌یوه‌ندییان بۆ تورکیا گرنگتره له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا، په‌یوه‌ندی ئابوری یان ئاسایشی؟
ئا له‌م سه‌روبه‌ندی ناکۆکیانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی (عه‌مار ئه‌لحه‌کیم) سه‌ردانی تورکیای کردووه و پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا داوای ئه‌وه‌ی کردووه په‌یوه‌ندیه‌کان ئارام بکرێنه‌وه.
ئه‌لحه‌کیم بۆ له‌م کاته‌دا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات؟
ئه‌م سه‌ردانه به به‌رنامه و پلانی حکومه‌تی عێراقه یان کۆماری ئیسلامی ئێرانه؟
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کرده‌وه تیایدا داوای له وڵاتانی دراوسێی عێراق کردووه که پێویسته سه‌روه‌ری عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێک پارێزراو بێت و هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی له عێراقدا ڕه‌تکردۆته‌وه.
هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: به‌ڕاستی ئێمه ده‌ستێوه‌ردانی هه‌موو وڵاتێک له عێراقدا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
دکتۆر فواد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: ئه‌گه‌ر هاتوو به‌غدا په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا تێکدا، مه‌رج نییه هه‌رێمی کوردستانیش هه‌مان هه‌نگاو بگرێته به‌ر.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان: به‌ده‌ر له‌وه‌ی بڵێین سه‌ردانه‌که‌ی عه‌مار ئه‌لحه‌کیم بۆ تورکیا ده‌ستی ئێرانی تیادایه یان نا ، به‌ڵام به دڵنیایی به‌شێکه له به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ چاره‌سه‌رکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیادا.
ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، سه‌رۆکی به‌شی عێراق له ئه‌نستیتۆی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی: ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌خوازێت ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بێت له عێراقدا ئه‌وا پێویسته په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا بگه‌یه‌نێته ئاستێکی ستراتیژی.
جا پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که له‌وه‌دایه ئایا تورکیا ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ده‌بێت له عێراقدا به‌هۆی لایه‌نێکه‌وه و ئایاش کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سته‌وسان ده‌وه‌ستێت له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی تورکیادا؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گویبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:45 خوله‌که.