پۆڵەندا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات سزا بەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیادا بسەپێنێت

دەزگای هەواڵی پاپی پۆڵەندا لە زاری باڵیۆزی پۆڵەندا لە یەکێتی ئەوروپا ئاندژەی سادۆسەوە بڵاویکردەوە وڵاتەکەی داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات سزا بسەپێنێت بەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیادا.

دەزگاکە لە زاری سادۆسەوە بڵاویکردەوە " لە ئێستادا ئەوروپا مەترسی پچڕانی زنجیرەی دابینکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی لەسەر نیە، بە پێچەوانەوە کێشەمان لەگەڵ زیادیی ئەو بەرهەمانەدا هەیە، خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی زیادبوونی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانین لە ئۆکرانیاوە."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا کۆمسیۆنی ئەوروپا تاوەکو 5 ی مانگی شەشی ئەم ساڵ کۆتوبەندی خستە سەر هاوردەکردنی گەنم و گەنمەشامی و تۆوی ڕەز و تۆوی گڵۆبەڕۆژەوە، ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیادبوونی ئێجگاری ئەو بەرهەمانە لە بولگاریا و هەنگاریا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا.

لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، یەکێتی ئەوروپا 10 جار سزای بەسەر کەس و کۆمپانیا ڕووسییەکاندا سەپاندووە. لە مانگی چواردا پۆڵەندا کۆمەڵێک سزای دیکەی بەسەر مۆسکۆدا سەپاند، لەوانەش قەدەغەکردنی هەناردەکردنی نەوت و ئەڵماس لە ڕووسیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز