پۆڵەندا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بێلاڕووس جێبهێڵن

پۆڵەندا دەڵێت هاووڵاتیانی پۆڵەندا دەبێت بێلاڕووس جێبهێڵن، لە کاتێکدا کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو گرژییان تێکەوتووە، بەشێکی هۆکارەکەش جەنگەکەی ناو ئۆکرانیایە.

لە مانگی نۆدا پۆڵەندا بە هەمان شێوە داوای لە هاوڵاتیانی کرد ڕووسیا جێبهێڵن.

حکومەتی پۆڵەندا لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردەوە " داوا لەو هاوڵاتیە پۆڵەندییانە دەکەین کە لە کۆماری بێلاڕووسن ئەو وڵاتە جێبهێڵن."

پەیوەندییەکانی نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس لە ساڵی 2021 دا گرژییان تێکەوت، ئەوەش دوای ئەوەی پۆڵەندا بێلاڕووسی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دروستکردنی قەیرانێکی کۆچبەران لەسەر سنوورەکەی، لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاشەوە لە ئۆکرانیا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە خراپتر بوون.

پۆڵەندا دەڵێت کەمینە پۆڵەندییەکانی ناو بیلاڕووس ڕووبەڕووی سەرکوتکاری دەوڵەت بوونەوە، هەندێک لە ڕابەرانی کەمینە پۆڵەندییەکانیش خراونەتە زیندانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز