پاپا فرانسیس دەڵێت تووشی هەوکردنی سییەکان بووە

پاپا فرانسیس کە توشی " هەوکردنی سییەکانی " بووە ، لە جیاتی ئەوەی لە گۆڕەپانی سەینت پیتەر دانیشتبێت، دەرکەوت لە کەنیسەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی دانیشتووە، لەکاتێکدا یاریدەدەرێکی پەیامی یەکشەممەی پاپای خوێندەوە.

پاپای تەمەن 86 ساڵ کە جلە سپییە نەریتییەکەی پۆشیبوو و باندجێک بە دەستی ڕاستییەوە بوو، لە کاتی خوێندنەوەکەدا لە تەنیشت یاریدەدەرەکەوە دانیشتبوو.

پاپا فرانسیس وتی " خوشک و برایانی خۆشەویست، یەکشەممەتان پیرۆز بێت، ئەمڕۆ ناتوانم لەبەردەم پەنجەرەکەدا دەربکەوم، چونکە کێشەی هەوکردنی سییەکانم هەیە."

ڕۆژی شەممە پاپا فرانسیس سەردانی ڕۆمای کرد تاوەکو پشکنینێکی سییەکانی بۆ بکرێت، ڤاتیکانیش وتی کێشەی سییەکانی بە دوورزانیوە، ئەمەش دوای توشبوونی بە هەڵامەت کە ناچاری کرد چالاکییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە.

ڤاتیکان هیچ ڕوون کردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئەو جیاوازییە دیارەی کە هەیە لە نێوان بەیاننامەکەی ڕۆژی شەممەیدا و ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە پاپا فرانسیس وتی.

پاپا فرانسیس کاتێک گەنج بووە لە وڵاتی خۆی لە ئەرجەنتین، نەشتەرگەری سییەکانی کردووە و بەشێک لە سییەکانی لابراوە.

فرانسیس قەشە پاولۆ برایدای ناساند کە دواتر پەیامی یەکشەممەی پاپای خوێندەوە کە لەسەر بنەمای ئینجیل بوو. فرانسیس لە کاتی خوێندنەوەکەدا چەند جارێک کۆکی.

پاپا فرانسیس لە مانگی شەشدا نەشتەرگەری بۆ هێرنیای سکی کرا و نۆ ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە. وادەردەکەوێت کە بەتەواوەتی لەو نەشتەرگەرییە چاک بووبێتەوە.

لە ماوەی ڕابردووشدا لەم مانگەدا فرانسیس خۆی بە دوورگرت لە خوێندنەوەی وتارێکی ئامادەکراو بۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕابییەکانی ئەوروپادا، چونکە توشی پەتا ببوو، بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە، لە ماوەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ منداڵاندا بە باشی دەرکەوت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز