وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ڕۆژنامەگەری ئازاد و سەربەخۆ سەرکردەکان بەرپرسیار دەکات و مافی هاووڵاتیان دەپارێزێت

لە ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوون لە تاوانی دژ بە ڕۆژنامەواناندا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوەو تیایدا ڕۆژنامەوانی ئازاد بە گرنگ دەنرخێنێت.

ڕۆژی سێشەممە نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت "ڕۆژنامەگەری ئازاد و سەربەخۆ سەرکردەکان بەرپرسیار دەکات، مافی هاووڵاتیان دەپارێزێت و ئەوە مسۆگەر دەکات کە کۆمەڵگەکانمان بە باشی ئاگایان لە شتکان بێت. لە زۆرێک لە وڵاتان ڕۆژنامەوانان ڕووبەڕووی هەڕەشەی توندوتیژی یان زیندان دەبنەوە بەهۆی ڕاپۆرتکانیانەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڕەشە، هەراسانکردن و توندوتیژی دژی ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران شەرمەزار دەکات. زیاتر ئەم هەڕەشانە لەو حکومەتەکانەوە دێت کە دەگەنە ئەودیو سنوورەکانیان، لەوانە بە خراپ بەکارهێنانی ئامرازەکانی چاودێری دیجیتاڵ کە پەیرەوی پەیوەندی و شوێنی ڕۆژنامەنووسان دەکەن، بۆ ئەوەی توانای ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕاپۆرتدان لەسەر گەندەڵی حکومەت یان سەرکوتکردنەکان سنوورداربکەن. هیچ ڕۆژنامەوانێک نابێت هەڕەشەی لێبکرێت، هەراسان بکرێت، هێرشی جەستەیی بکرێتە سەر یان بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانی دەستگیر بکرێت."

لەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا باس لە بەیاننامەیەکی سەرۆک بایدنیش دەکرێتەوە بۆ دەستخۆشی کردن لە کۆمیتەی نۆبڵ بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەوانی فلیبپینی ماریا رێسا و ڕۆژنامەوانی ڕووسیایی دمیتری مۆراتۆڤ و دەڵێت هیچ کاتێک لە ئێستا زیاتر پێویستیمان بە ڕاستی و دروستی، ڕاپۆرت لەسەر بنەمای فاکت (ڕاستییەکان) مشتومڕی کراوەی گشتی و بەرپرسیارێتی نەبووە " ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دەبێت لە دژی زیادبوونی بەکارهێنانی هێرشی جەستەیی و هەراسانکردنی ئۆنلاین و سکاڵاکان بۆ ترساندن و فشارە بەبەرنامەکان بوەستینەوە کە بۆ بێدەنگکردنی میدیاکانی سەرتاسەری جیهان بەکاردێن."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت " لە ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوون لە تاوانی دژی ڕۆژنامەوانان، ئێمە ئێمە وابەستەیی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ داکۆکی کردن لە راگەیاندنێکی کراوەی ئازاد لە کۆت وبەندی ناڕەواکان و بۆ بەرپرسیارکردنی ئەوانەی کە هێرش دەکەنە سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری. هەروەها ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانەی ترمان بەبیردێتەوە کە بەهۆی کارەکانیان کوژراون. وەزارەتەکە پابەندە بە پێشخستنی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و داواش لە حکومەتەکانی تر دەکەین کە ئەو کەسانە بەرپرسیار بکەن کە ڕۆژنامەوانان دەکەن بە ئامانجی هەڕاسانکردن، فشار و توندوتیژی."