گەلێک کتێبخانە لە هەرێمی کوردستان دا لە چالاکییەکانی کاری ئەدەبیدا هەروا بەردەوامن، یەکێک لەوانە کتێبخانەی "مەم وزین"ە لە شاری هەولێر کە وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیریش کاردەکات.
بۆ زانیاری لە سەر دۆخی کتێبخانەکان و هەروەها چاپەمەنییکان و ئوگری خەڵک بۆ خوێندنەوەی کتێبان لە هەرێم ، دوو میوان تاوتۆی ئەم مژارە دەکەن.
میوانەکان: یاران هیوا ، بەڕێوەبەری کتێبخانەی مەم و زین، هەولێر
عەبدوڵا رەسووڵی، وەرگێڕ، سلێمانی
بەڕیز یاران دەڵێت، کتێبخانەی مەم و زین کە ساڵونیوێکە دامەزراوە لەگەڵ چاپخانەکان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان لە پەیوەندیدایە تا کتێبەکانی بە زاراوەی هەم سۆرانی و هەم کرمانجی هەبێت و هەروەها کتێبانیش چاپ دەکات.
ئەو پێی وایە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان پێویستە سەرنج بداتە سەر جۆر و نێوەڕۆکی ئەو کتێبانەی چاپ دەبن و هەوڵ بدات ئەو کتێبانە چاپ بکرێن کە بۆ کۆمەڵی ئێستای کوردستان گرنگن.
بەڕێز ڕەسوڵی لە سەر ئەو باوەڕەیە کە لە کوردستاندا بە گشتی کتێبخانەی کوردی لە ڕوانگەیەکەوە لاوازە و پێویستە کاری لەسەربکرێت. هەروەها گرنگی بە چاپی کتێبەکانی بوارەکانی دەروونناسی و کۆمەڵناسی بدرێت کە بۆ خوێندکارانی زانکۆ زۆر گرنگن.
جەختیش دەکاتەوە، گرنگە کە لە وەرگێراندا کام کتێب هەڵدەبژێردرێن. بۆ ئەو بوارە پێویست بە وەرگێری لێهاتوو لە بواری زانستی هەیە کە لە دۆخی ئێستا دا ژمارەکەیان زۆر کەمە.
Your browser doesn’t support HTML5