به‌هۆی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری قامیشلو ده‌یان که‌س ده‌بنه‌‌ قوربانی

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆرینه‌ کرستیانی شاری قامیشلو خه‌ڵکی سیڤیلیان کرده‌ ئامانج و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 16 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و زیاتر له‌ 26 که‌سیش برینداربوون.

دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌ لایه‌ن دوو خۆکوژه‌وه‌ ئه‌نجامدرابوو. هه‌ردوو خۆکوژه‌که‌ ده‌وروبه‌ری کاژمێر 10 ی شه‌و خۆیان کردبوو‌ به‌ ڕێستورانتی میامی که‌ ده‌که‌وێته‌ جاده‌ی ئه‌لوستا و خۆیان ته‌قانده‌وه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێستورانته‌که‌ کوژران یان برینداربوون.

هاوکات له‌ دوری نزیکه‌ی 500 مه‌تر بۆمبێکی چێنراو له‌ ڕێستورانتی گابرێل له‌ جاده‌ی ئه‌لسیاحی ته‌قیـیه‌وه‌ و له‌وێش ژماره‌یه‌ک قوربانی که‌وته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌ی چواره‌م ئه‌ویش بۆمبێکی چێنراو بووه‌ له‌ جاده‌ی ئه‌لوستا دانرابوو، به‌ڵام خه‌ڵکی بینیبویان و هێزه‌کانی ئاسایشیان لێ ئاگادارکرده‌وه، ئه‌وانیش خه‌ڵکه‌که‌یان‌ له‌ ناوچه‌که‌ دورخسته‌وه‌ و ته‌قاندیانه‌وه‌.

زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ قامیشلو لێدوانی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی گشتی وه‌رگرتووه‌ و ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی زانا عومه‌ر

Your browser doesn’t support HTML5

شوێنی تەقینەوەکانی شەوی چوارشەممەی قامیشلو