هاوکێشە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکڕای ئەو ستراتیژە دژبەیەک و ناکۆک و درێژخایەنانەی کە تێکڕا ناوچەکەی لە نێوان کۆمەڵێک جەمسەر لێکلترازاودا دابەشکردووە، هاوکات رۆڵی وڵاتە زلهێزەکانی دنیا وەک ئەمریکا و روسیا پێکەوە بە چ ئاکامێک دەگات؟ بەتایبەتی پاش دوورخستنەوەی وڵاتی قەتەر لە هاوکێشەی چەند هاوپەیمانییەک هەم لەگەڵ سعودییە، هەم لەگەڵ میسر و نیگەرانییەکانی ئەمریکاش لەلایەک؟ ئایا قەتەر پشتیوانی گروپ و رێکخراوە توندڕەوەکان دەکات یان تەنها پشتیوانی برایانی موسڵمان دەکات؟ کاریگەری هەموو ئەمانە چییە لەسەر شەڕی داعش و هاوپەیمانی ناوچەکە و جیهان بەرامبەر بە داعش؟ ئایا نزیکایەتی قەتەر لەئێران و هاوکات پشتیوانیکردنی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی ناوچەکەو شەڕی یەمەن و جەمسەرگیری سونی و شیعە لەناوچەکەدا بە چ ئاکامێک دەگات؟
ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەوان نامیق رەسوڵ دا سازکردووە....
نامیق رەسوڵ دەڵێت "قەتەر زۆر بە ئاشکرایی نا، بەڵام لەڕووی میدیاییەوە پشتیوانییەکی زۆری گروپە تونددڕەوەکان دەکات، لەڕووی یارمەتیدانی دارایشەوە".
دەشڵێت "بە ئاشکرا زوربەی رێکخراوە توندڕەوەکان لە وڵاتانی کەنداوەوە سەرچاوەی داراییان هەیە."
Your browser doesn’t support HTML5