16 کەس کە زۆربەیان ئێرانین، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە عێراق گیانیان لە دەستدا

دەزگای هەواڵی عێراق ڕایگەیاند لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە عێراق لانیکەم 16 کەس گیانییان لە دەستداوە کە زۆربەیان ئێرانین.

دەزگاکە لە زاری بەرپرسێکی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە 30 کەسی دیکەش بریندار بوون، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگایەک ڕوویداوە کە دوو شاری پارێزگای سەڵاحەدینی باکووری عێراق بە یەکەوە دەبەستێتەوە.

بەرپرسەکە وتی بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و لە بارودۆخێکی خراپدان.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز