بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا نیگەرانی هاوڵاتیانی هەڵەبجەی لێدەکەوێتەوە و دەڵێن ئەمەریکا لە ڕابردوودا پشتیوانێکی گەورەی کورد بووە و بڕیاری کشانەوەی لە ئیستادا مەترسیـیەکی زۆری بۆ سەر ئارامی ناوچەکە هەیە و ئهگهری هەیە داعش زیندوو ببێتەوە و هێزە کوردیـیەکانی سوریا بکەونە بەر هێرشی تورکیا و جارێکی تر کورد دووچاری ئاوارەیی و دەربەدەری ببێتەوە.
ئهنهس صالحهدین یهكێكهلهکوردانی ئاوارهی سوریا کە ئێستا لە هەڵبجە نیشتەجێی دهڵێت ئەمەریکا پشتوانێکی گەورەیان بووە، بەڵام کشانەوەی زیانێکی گەورە بە کورد و پێگەکەی لە سوریادا دەگەێنێت.
سۆران حهسهن یهكێكهلههاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی لە کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کە مانەوەی ئەمەریکا لەم دۆخەدا پێویستە و دوورکەوتنەوەی ئەمەریکا وەها دەکات گروپە تیرۆرستیەکان زیاتر گەشەبکەن.
کاربەدەستانی ئەمەریکا پـێشتر ڕایانگەیاندبوو لە سوریا ناکشێنەوە هەتا ئەو کاتەی داعش بە تەواوی لەناودەبرێت و سەقامگیری ناوچەکە دەگرێتەوە و ئێران و هێزەکانی سەر بە ئێران سوریا جێدەهێڵن.
Your browser doesn’t support HTML5