کاروباره‌کانی ده‌ره‌وه بابه‌تی سه‌ره‌کی ده‌مه‌ته‌قه‌ی نێوان ڕه‌که‌به‌رانی کۆمار بۆ سه‌رۆکایه‌تی له ڕۆژی چوارشه‌مه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن دا بوون، که هه‌ر کام هه‌ره پێشنیازی باشی خۆی به جێگای ڕیبازه‌کانی سه‌رۆک بڕاک ئۆباما پێشکه‌ش بکه‌ن که به لاوازیان ده‌بینن.
11 کاندیدای پێشه‌نگ که له کتێبخانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕۆناڵد ڕێگه‌ن له کالیفۆڕنیا دا کۆبوونه‌وه تاو و تۆی گه‌لێک بابه‌تیان کرد، له نێویان داکه چلۆن هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ئێران و گرووپی ده‌وڵه‌تی ئێسلامی عێڕاق و شام ناسراو به "داعش" بکه‌ن.
ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ئێران، که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی بێزارێکی به‌رفره‌وان له نێو پارتی کۆمار دا پێک بێنێت و ئێستا له لایه‌ن کۆنگره‌وه پێداهاتنه‌وه‌ی به سه‌ردا ده‌کرێت، باسی سه‌ره‌کی ده‌مه‌ته‌قه‌که بوو.
ناکۆکی له سه‌ر ڕێکه‌وتنی ئێران
سناتۆری تێکسه‌س تێد کرووز Ted Cruz به جێگای دیپڵۆماسی له سه‌ر زۆرهێنان له دژی ئێران پێێ داگرت. ئه‌و گوتی: "ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵێن ده‌دات له یه‌که‌م ڕۆژی سه‌رۆکایه‌تی دا ڕێکه‌وتنی ئێران "ورد ورد بدڕێنێت".
فه‌رمانڕه‌وای پێشووی ئه‌یاله‌تی فلۆڕیدا Jeb Bush و سناتۆری ئه‌یاله‌تی کێنتاکی ڕه‌ند پاوڵ Rand Paulگوتیان که ئه‌و ڕێبازه زۆر به په‌له‌یه، و پێیان داگرت که سه‌رۆکی داهاتوو نابێت ده‌ست به جێ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی پێی گه‌یشتوون هه‌نگاوێکی به پێچه‌وانه له دژی بگرێته به‌ر.
بوش گوتی: "ئه‌وه نابیته ستراتێژی که ڕێکه‌وتنێک بدڕێنی." ئه‌و وه‌ک هه‌نگاوێک پشتیوانی له به هێز کردنی دوژمنی ئێران، ئیسڕایل، کرد که "پێشگیری کردنێکی گونجاوتر له هه‌ر شتێكی بیری لێ بکاته‌وه" ده‌خوڵقێنێت.
هه‌روه‌ها پاوڵ باوه‌ڕی وا بوو که دڕاندنی ڕێکه‌وتنه‌که "بێ مانا" ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێران مل که‌چ بێت. به‌ڵام گوتی ئه‌و پلانی هه‌یه که له کونگره له دژی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌نگ بدات.
داعش
پاول به‌رده‌وام له خۆتێکه‌ڵ کردنی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ڕه‌خنه‌ی گرتووه، و لێدوانه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی پشتیوانی له ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌کرد. ئه‌و گوتی: "ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه له عێڕاق دا شه‌ڕ بکه‌ن، هه‌میشه بوش یان کلینتنێک بۆ ئێوه له گۆڕێ دا ده‌بن."
سه‌باره‌ت به قه‌یران له سوریا دا، پاوڵ کوتی هیچ ده‌سته‌به‌رێک – چ له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د یان ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی له هه‌وڵی ڕووخاندنی ئه‌سه‌د دان- نیه که وا بکات ئه‌مریکا پارێزرا و سڵامه‌ت تر بێت.
ئه‌و گوتی: "جاری وایه هه‌ر دووک لایه‌نی شه‌ڕ به‌دکارن، و جاری وایه خۆتێکه‌ڵ کردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه که‌متر پارێزراو بین."
پێشه‌نگی کاندیدای سه‌رۆکایه‌تی دانۆڵد تڕا‌مپ Donald Trump پێشنیاری هه‌ڵس و که‌وت کردن له به‌رامبه‌ر توندڕه‌وان و به‌شار ئه‌سه‌دی کرد و گوتی: "لێیان گه‌ڕێن با له گه‌ڵ یه‌کتر به شه‌ڕ بێن و پاشماوه‌کانیان هه‌ڵبژێرین."