له‌وه‌تای خۆپیشاندانه‌کان ماوه‌ی پتر له په‌نجا ڕۆژه سلێمانی گرتۆته‌وه و شاره‌که جۆرێكی له نائارامی به‌خۆوه دیوه. دوا به‌دوای ڕووداوه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردووش به‌تایبه‌تی پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هێزێکی زۆری چه‌کدار و ئاسایش به نێو کوچه و کۆڵانه‌کاندا و هێڕشکردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی ، نیگه‌رانی زیادیکردوه که ڕه‌نگه بارودۆخه‌که تا درێژه‌بکێشێت ئاڵۆزتر بێت.
مامۆستا ره‌ئووف عوسمان ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ڕه‌وشه‌که پێده‌چێت خراپتر بێت ئه‌گه‌ربێت و ده‌سه‌ڵات وڵامی خۆپیشانده‌ران نه‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ناو‌و ناوداری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ره‌وه له‌که‌دار بێت . ده‌شڵێت ئێمه‌وه‌ك ئه‌وه وایه که هه‌رهه‌موومان له گهشتییهکداین ئه‌گه‌ربێت و کونی تێبکه‌وێت ئه‌وا هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه نوقم ده‌بین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:40 خوله‌كه.