ڕێزان شێخموس سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی مشعه‌ل ته‌ممۆ ده‌ڵێت جگه‌ له‌ ڕژێمی سوری که‌سێک ئه‌و تاوانه‌ ناکات

ڕێزان شێخموس سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی مشعه‌ل ته‌ممۆ ده‌ڵێت جگه‌ له‌ ڕژێمی سوری که‌سێک ئه‌و تاوانه‌ ناکات

مشعه‌ل ته‌ممۆ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ناودارترین که‌سایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی سوری دوێنی هه‌ینی له‌ لایه‌ن که‌سانی ده‌مامۆک کراوه‌وه‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی له‌ شارۆچکه‌ی قامیشلوی باکوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا کوژرا. مشعه‌ل ته‌ممۆ ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی پاشه‌ڕۆژی کوردی بوو له‌ سوریا و به‌م دواییانه‌ش بووه‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوری.

ڕێزان شێخموس جێگری سه‌رۆکی پارتی پاشه‌ڕۆژی کورد له‌ سوریا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌وکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ ده‌می ڕێوڕه‌سمی به‌ خاک سپاردنی مشعه‌ل ته‌ممۆ له‌ قامشلو گوتی که‌سێک تاوانی کوشتنی مشعه‌ل ته‌ممۆ ئه‌نجام نادات بێجگه‌ له‌ ڕژیمی سوریا نه‌بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیش نییه‌، جا له‌به‌ر هه‌ندێ ئێمه‌ پێمانوایه‌ ڕژێمی سوری به‌ ته‌نیا به‌رپرسیاره‌ له‌ کوشتنی مشعه‌ل ته‌ممۆ.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:34 خوله‌که‌.