هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار و ڕووناک‌بیری کورد ڕزا تۆپاڵ له سـاڵی 1934 له گوندی هۆلمانی ناوچه‌ی ده‌رسیم چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه. له سـاڵی 1956 له ئه‌نقه‌ره بۆ یه‌که‌م جار به‌شـداری له پـیشـهنگایهکی هونه‌ریدا کردووه. له سـاڵی 1958 پـیشهنگای تایبه‌تی خۆی کردووه‌ته‌وه. هه‌تا ئێسـتاش له‌سه‌ر کاری هونه‌ری به‌رده‌وامه.
له سـاڵی 1968 وه له ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره و له‌وێش چه‌ندین پـیشهنگای کردووه‌ته‌وه. به درێژایی ژیانی خۆی سه‌رقاڵی نووسینی بابه‌تی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی بووه و چه‌ندین به‌رهه‌می نووسه‌رانی بیانی ناوداری وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
ئێستا بڕیاری داوه هه‌موو کاره هونهریـیهکانی خۆی پـێشـکه‌شی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و که‌لتوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بکات.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا سـازکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:28 خوله‌كه.
ژماره‌یه‌ک له تابـلۆ جوانه‌کانی ڕزا تۆپاڵ