هاوولاتانی رۆژئاوای کوردستان لە درێژای نزیکەی هەشت ساڵی شەڕی سوریادا وەکو باس دەکرێ ئازایەتی و ئامادەگی و قارەمانیەتی نیشان دا و خۆڕاگریان لەبەرامبەر نەیارانیاندا نواند و بۆ جیهانیان سەڵماندیان کە هەرە هێزی کاریگەرن لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی. ئاخۆ پێش هاتنی لەشکەری تورکیا و میلیشا هاوپەیمانەکانی رەوشی هاووڵاتیان، روح و هەستیان بە چ شێوەیەک بوو؟ ترسیان نەبوو لە هاتنی سوپای تورک؟ سەرانی سیاسی و لەشکەری رۆژئاوای کوردستان وە تاێبەت لە ئەفرین چاوەڕێ ئەوەیان دەکرد هێزی تورکیا و هاوپەیمانانی بەو شێوە پەلاماریان بدەن و بەو شێوەش جیهان بە دۆست ودوژمنەوە وا بێدەنگ بن؟
نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووسی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان – بنکە باشوری کوردستان کە بەم زووانە لە ئەفرین گەراوەتەوە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەر لە کاتی شەڕەکەدا من گەیشتمە ئەفرین ، هەم ئەو شەڕەی کە لە ئەفرین رووێ دا شەڕێکی مێژوویی و بە دەگمەن بوو وە هەر وەها ئەو بەرخۆدان و روحیە بەرخۆدانەی گەلی ئەفرین کە هەیانبوو بە راستی ئەوەش شتێکی مێژوویی بوو کە ئەبێ لە لاپەرەکانی مێژوودا بنوسرێتەوە، چۆن ئێمە بەردەوام لە ناو شاردا بوین، هەر دەقە ترسی ئەوەی هەبوو فرۆکەکانی تورکیا هێڕش بکەنە سەر شارەکە وە بوردومانی بکەن، بەڵام ئەبینی خەڵکەکە گوێ بەو شتانەیان نەئەدا و ژیانی ئاسایی خۆیان بەرێوە ئەبرد وە فەلسەفەی بەرخۆدانی ئەوان ووتیان ئەمەش جۆرێکە لە بەرخۆدان بەرامبەر ئەو هێزانەی کە ئەیانەوی بێنە سەر خاکی ئێمە وە خاکەکەی ئێمە داگیر بکەن".
کاک نەعیم هەر وەها دەڵێت " لە سەر هێڕشەکە و بەرخۆدانی شەڕڤانانیش، راستیەک هەیە هیچ کەسێک ئەوەی بە بێرا نەدەهات لە ناوچەیەکی بچووک وەکو ئەفرین کە لە سەرەوە تا خواری تۆ بە یەک کاتژمێر ئەتوانی هەمووێ بگەری، بەرخۆدانێکی ئاوا لە بەرامبەر هێزێکی گەورە کە دووەمین هێزی ناتۆیە وە لە گەورە هێزەکانی دونیادایە بەرخۆدانێکی بەو شێوە بکرێ ".
سەبارەت بەوەی ئاخۆ سەرانی سیاسی و لەشکەری کورد لە رۆژئاوا وە بە تاێبەت لە ئەفرین چاوەڕێ ئەویان دەکرد هێزی تورکیا و هاوپەیمانانی بەو شێوە پەلاماریان بدەن کاک نەعیم دەڵێت " راستیەکەی ئەمانیش خوێندنەوەیان بۆ ئەم شتانە هەبوو وە ئامادەکاریانیش کردبوو کە ئەگەری ئەوی هەیە تورکیا هێڕش بکاتە سەرئەفرین، بەڵام چاوەروانی ئەوە نەبوون ئەم هێڕشە لە بێدەنگی وڵاتان و بە تاێبەت وڵاتە زلهێزەکان بەرێوە بچێت و چاوی خۆیان بنۆقێنن و لە بەرامبەر ئەو تاوانە جەنگیانەی کە تورکیا ئەنجامیان دا لە کوشتنی مناڵان و هاووڵاتیانی سڤیل وە دووایی کە بینیمان لە تاڵانکردنی ماڵی خەڵکی بێ تاوان وا بێدەنگ بن ".
Your browser doesn’t support HTML5