مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئێران

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئێران

ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 19 بانه‌مه‌ڕی 1389 به‌رامبه‌ر به‌ 9 ی مانگی مای 2010 زاینی پێنچ چالاکی سیاسی که‌ چواریان کوردن و یه‌کێکیان فارسه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئۆوینی تاران له‌ سیداره‌یان دان. ئه‌و له‌ سێداره‌ دراوانه‌ بریتین له‌ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هۆلی و مه‌هدی ئیسلامیان.

بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م له‌ سێداره‌درانه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ دوو ڕۆژنامه‌نووس له‌ ئه‌م مێزگرده‌دا به‌شدارن:
ته‌ها حه‌سه‌نیانی، ئه‌ندامی شورای سه‌رانسه‌ری ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی له‌ که‌نه‌دا.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ئه‌ندامی یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ پاریس.