مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ ساڵیادی له‌ سێداره‌دانی 59 لاوی شاری مه‌هاباد

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ ساڵیادی له‌ سێداره‌دانی 59 لاوی شاری مه‌هاباد

27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ 12 ی خه‌رمانانی 1362ی هه‌تاوی 59 لاوی مه‌هابادی له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپورتی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی کورد به‌رپرسانی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و له‌ سێداره‌دانانه‌ بریتین له‌ حه‌مید ره‌زا جه‌لایی پور فه‌رمانده‌ری مه‌هاباد، حوسێن شێخ عه‌تار ئوستانداری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، غولام‌ره‌زا حه‌سه‌نی ئیمام جومعه‌ی شاری ورمێ، پاسدار محه‌مه‌د ئیبراهیم سونجقی فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای هه‌مزه‌، سه‌ید حوسین موسه‌وی ته‌وریزی دادستانی گشتی شۆرشی ئیسلامی وڵات، سه‌یاد شیرازی فه‌رمانده‌ی هیزی سه‌رزه‌وی له‌شکر و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ناتقی نووری وه‌زیری وڵات بوونه‌.

جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ هه‌روه‌ک ڕاپۆرته‌که‌ باسی ده‌کات ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدابوو که‌ میرحوسین موسه‌وی یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیری پاش شۆڕشی ئیسلامی بوو‌.

بۆ تاووتوێـکردنی ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ مێزگردێکدا، جه‌عفه‌ر حامیدی ئوستادی به‌شی زانست و په‌روه‌رده‌ و فێرکردن له‌ زانکۆی نۆرۆێژ و عه‌زیر ماملێ توێژه‌‌ری کاروباری سیاسی پێوه‌ندی دار به‌ ئێران وێرای ئاماژه‌ کردن به‌ هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌و کاته‌ی کوردستانی ئێران و بوونی تێکۆشان و به‌رهه‌ڵستی له‌ به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی، گرینگی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگان و دۆسێـیان‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی له‌ ئه‌م چه‌شنه‌ به‌ پێویستێکی گرنگ ده‌زانن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 20:35 خوله‌كه‌.

ناوی ئه‌و که‌سـانه‌ی له‌ 12 ی خه‌رمانانی 1362ی هه‌تاوی به‌ ده‌سـتی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران کوژران:

غلامرضا بارزی

حسن جهانیان

علی بانه‌یان

محمد علیالی

محمد امین صفا

همایون نیلوفری

محمود ریزیی

محمد حسینی

عباس حسینپور

کاظم خاتونی

علی مزنه‌

عبدالله‌ تحریان

رحمان رحیمی

علی گلپرست

مصطفی عسمتی

خالق بارزانی

یوسف ایازی

کمال چاوشینی

حسن رحمانیان

خالد رحیم آذر

خالد صقائی

سید ابراهیم احمدی

محمد مسعودی

محمد ابوبکری

وفا الیاسی

منصور جناح

محمد امین احمدی

محمد سلیمی

فریدون شنگه‌

علی بازیان

خدر رنگینی

ابوبکر شکری

انشاالله‌ نادری

هژار کریمی

کمال کریمی

کریم ر‌حیمیان

یوسف حبیب پناه‌

محمد فارق بازیار

ابراهیم امینی

صالح ابراهیمی

شکری نادری

مصطفی فرقی

علی غواره‌

علی صلاحی

ملا حسن لاجوردی

سلیمان حسن زاده‌

یوسف حسن زاده‌

کریم کاوه‌

سید محمود سید محمودی

حامد محمود کندو

حسین کلهری

عباس یوسفی

سیامک سقزی

علی آباده‌

کمران ظاهر حه‌جازی

صالح فرهودی

مقصود محمودی

احمد کهروبی

رحمان خضرپور