مێزگردێك له‌ ژێر ‌ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ

مێزگردێك له‌ ژێر ‌ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ

مێژووناس و ڕۆژهه‌ڵاتناس بێرنارد لویس په‌رتوکێکی به‌ناوبانگی به‌ ناوی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه‌ نوسیوه‌ و بیرۆکه‌ی لێکترازان و پارچه‌ پارچه‌کردنی چه‌ند وڵاتێکی هێناوه‌ته‌ ئاراوه ‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ثنی و تایه‌فی و ڕه‌گه‌زی له‌م وڵاتانه‌ عێراق و سوریا و لوبنان و ئێران و تورکیا و میسر و وڵاتانی که‌نداو و باکوری ئه‌فه‌ریکا.

ئایا ئه‌م سونامییه‌ سیاسییه‌ی که‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌ له‌م ساڵدا و گۆڕینی ڕژێمه‌کانی تونس و میسر و له‌ ئێستاکه‌دا له‌ لیبیا و ڕه‌وشی ناسه‌قامگیر و خۆپیشاندانه‌کان له‌ یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و سوریا و ته‌نانه‌ت له‌کارخستنی ڕژێمی به‌عس زووتر له‌ عێراقدا تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆکاری دابه‌شکردن و داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌کی نوێی ئه‌و وڵاتانه‌ و له‌ دوایـیدا چ کارێگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ هاوکارمان شایان پاشا مێزگردێکی سازکرد. مـیوانه‌کانی بریتی بوون له‌:

د. جه‌بار قادر پسپۆری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هۆڵه‌ندا.

د. خالید خه‌یاتی پرۆفیسۆری زانستی سیاسی له‌ زانگوی لیشـۆپینگ له‌ سوید.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وتو وێژه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی46:21 خوله‌که.