مێزگردی هه‌فتانه‌: شه‌ڕی دژ تیرۆر دوای کوشتنی بن لادن

له‌ قاوه‌خانیه‌کی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر سێ هاوڵاتی سه‌یری هه‌واڵی کوژرانی ئوسامه‌ بن لادن ده‌که‌ن، دووشه‌ممه‌ 2 ی پـێـنجی 2011

لە دوای هێرشە "تیرۆریستیەکانی" 11 ی سێپتێمبەر كە لە سەردەمی خولی یەكەمی سەركۆمار جۆرج بوش روویدا، تۆڕی قاعیدە بە بەرپرسی ئەو هێرشە ناسران، ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕی دژ تیرۆر و گەورەترین "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستی" راگەیاند كە هێرشی سەربازی و شەڕ لە ئەفغانستان و عێراقی گرتەوە.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوژرانی بن لادن به‌ دەسكەوتێكی زۆر گرنگ و سەركەوتنێكی گه‌وره‌ بۆ ئەمەریكا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌ڵام ئایا کوشتنه‌که‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ك کاریگه‌ری له‌ سه‌ر به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژ تیرۆر ده‌بێت؟

بۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هاوکارمان شایان پاشا ، میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه‌:

د. کرمانچ گوندی، پروفیسور له‌ زانگوی تێنیسی سته‌یت و ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شیکه‌ره‌وه‌ و شاره‌زای بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ سوید

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 15:20 خوله‌که‌.