زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پـێش هاوپه‌یمانێتی شیعه‌ی عێراق به بلۆکی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌دری دژ به ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی خۆی بۆ نوری ئه‌لمالیکی ڕاگه‌یاند و به‌م پـشـتیوانیـیه مالیکی نزیک تر ده‌بێته‌وه له وه‌ده‌سـتهێنانی زۆرینه، واته 163 کورسی پـێویست بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت.
هه‌وڵه‌کان و هه‌روه‌ها ئاسـتهنگهکانی به‌رده‌م پـێـکهێنانی حکومه‌ت له لایه‌ن مالیکی و هه‌روه‌ها ڕۆڵی لایه‌نه سه‌ره‌کیـیه‌کانی تر وه‌ک ئه‌لعێراقیـیه که گوتوویه‌تی به‌شـداری له حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی مالیکی ناکات و لایه‌نی کوردی که خواسته‌کانی خۆی له چه‌ند خاڵێـکدا گه‌ڵاڵه کردووه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
شیروان شه‌میرانی، ڕۆژنامه‌وان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.