له کۆتایی مانگی هه‌شته‌وه وه‌ک به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند ته‌نها په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی له عێراقدا ده‌مێننه‌وه.
کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا وه‌ک زۆرێک له سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ، هاوکێشه‌ی نوێ له‌و وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌دا دێنێته کایه. ئه‌م هاوکێشه نوێیانه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆی عێراق و دهرهوهشیهتی.
هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له عێراق به مانی وازهێنانی یان ده‌ستبه‌ردار بوونی ئه‌مریکا نایه‌ت له عێراقدا ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه که ئیدی ئه‌مریکا وه‌ک پێشتر هه‌موو شتێک بێت له عێراقدا.
ئه‌مریکا له سهرواختێکدا عیراق جێده‌هێڵێت که هێشتا زۆر مه‌سه‌له هه‌ن چاره‌سه‌ر نه‌کراون و له سه‌روی هه‌مویانه‌وه کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.
له بیریشمان نه‌چێت ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش ژه‌نه‌راڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ ، سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئه‌مریکا له عێراق باسی له‌وه کرد ترسناکترین ئاڵۆزی له‌به‌رده‌م ئایندهی عێراقدا کێشه‌ی نێوان کورد و عه‌ره‌به.
کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد له عێراقدا بابه‌ت و ته‌وه‌ری گفت و گۆی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه که تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌کات،
ئیسماعیل مه‌حمود ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان
هیوا عوسمان ، سه‌رۆکی به‌شی عێراق له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 15:47 خوله‌که.