مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رکۆماری ئێران ناوی ڕۆسته‌م قاسمی سه‌رکرده‌ی قه‌رارگای خاته‌م ئه‌لئه‌نبیا( باسکی په‌یمانکاری سوپای پاسداران) وه‌ک بژاری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت ناردۆته پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی متمانه‌ی پێ بدرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و پارله‌مان ده‌نگی پێ بدات، قاسمی که که‌وتۆته به‌ر سزای ڕۆژئاوا ئه‌وا ده‌بێته سێهه‌م ئێرانی به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک له1 ساڵدا و ده‌بێته یه‌که‌م که‌سی له‌شکری که ببێته به‌رپرسی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له مێژوویی هه‌بوونیدا.
به پێی ڕادیو فه‌ردا، قه‌رارگای خاته‌م ئه‌لئه‌نبیا ئێستا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک قۆنترات به به‌های زیاتر له 15 میلیار دۆلاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و ڕێكخراوه‌کانی تری حکومه‌ت.
ده‌ست نیشانکردنی قاسمی بۆته مایه‌ی کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن ده‌ز‌گاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه. نوسه‌ر کۆن کۆگلن له وتارێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی تێلێگراف ده‌ڵێت دوا شتی که ئێمه پێویستیمان پێیه بیبینین ئه‌وه‌یه سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای پاسدارانی ئێران ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک به‌ڕێوه ببات.
باشه مه‌به‌ستی سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پێشنیازکردنی پاسدار قاسمی ببێت به وه‌زیری نه‌وت چییه، ئه‌ویش له کاتێکدا که ئێران سه‌رۆکایه‌تی به گه‌ڕو ده‌وری ئۆپێکی له ده‌ستدایه؟ هێندێک چاو‌دێر وای بۆ ده‌چن که مه‌به‌ستی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌وه‌یه سوپای پاسداران جارێکی تر بکه‌وێته لای حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر پارله‌ماندا ئه‌گه‌ر هات و هێندێک له پارله‌مانته‌ره‌کان ده‌نگی بۆ نه‌ده‌ن.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ن. میوانه‌کان: عبدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای کاروباری ئێران و سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران. موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم میواندار بوون.