سه‌رۆکی رووسیا دیمتری مێدڤدێڤ له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا داوای گرتنه‌به‌ری ریفۆرمسازی توندتری کرد به‌سه‌ر پیشه‌سازی هێڵه‌کانی ئاسمانی وڵاته‌که‌دا له‌و ده‌مه‌ی سه‌ردانی شوێنی به‌ربوونه‌وه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی کرد ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێك له تیمه باڵاکانی هۆکی سه‌ر سه‌هۆڵی تێدا کوژران.
مێدڤدێڤ ده‌ڵێت پێویسته رووسیا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ژماره‌ی هێڵه‌کانی ئاسمانی وڵاته‌که که‌مبکاته‌وه. و هه‌روه‌ها تیمه‌کانی نێو فڕۆکه‌کان باشتر ڕابهێنرێن. سه‌رۆکی رووسیا گوتیشی ئه‌گه‌ر وڵاته‌که نه‌توانێت فڕۆکه‌ی جێ باوه‌ڕ به‌رهه‌مبهێنێت ئه‌وا ده‌بێت فرۆکه‌ی ده‌ستکردی بیانی بکڕێت.
هاوکات کارمه‌ندانی فریاگوزاری ته‌رمی هه‌ر 43 که‌سه‌که‌ی له‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا کوژرابوون دۆزیوه‌ته‌وه. جێی باسه فرۆکه‌که که له جۆریyak-42 له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا له شاری یارۆسلشڤل هه‌ستابوو که نزیکه‌ی 240 کیلومتر له باکوری رۆژهه‌ڵاتی مۆسکۆوه دوره و پاش ماوه‌یه‌کی کورت به 37 سه‌رنشین و 8 که‌سی تاقمه‌که‌یه‌وه که‌وتبووه خوارێ.
بڕیاربوو فرۆکه‌که تیمی لۆکۆمۆتیڤی هۆکی بۆ شاری منسکی پایته‌ختی بیلارۆس به‌رێت بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م یاری بۆ وه‌رزی 2011-2012 .
فرۆکه‌که ژماره‌یه‌ك یاریزانی بیانیشی تێدابوو له نێوانیاندا3 یاریزانی چیکی.